هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (600) كارتۆن جگه‌ره‌ی خراپبوودا گرت. له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه، هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره مه‌وادێكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان به‌رده‌وامه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژی 28-10-2019 هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (600) كارتۆنی جگه‌ره له‌جۆری "پلێشه‌ر" كه به‌سه‌رچووه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه بیباته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ساغكردنه‌وه‌ی. هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، راسته‌وخۆ دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده‌كه راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركرا به‌مه‌به‌ستی ڕێكاری یاسايی. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure