28/10/2019 09:33 PM

بەرنامەی خۆراک بۆ بەرگری لە شێرپەنجە

بە بەکارهێنانی بەرنامەیەکی تایبەتی بەرگەری لە شێرپەنجە دەتوانێت مەترسی ئەو نەخۆشییە بەگشتی کەم بکاتەوە. ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکە کە لە مانگی ئۆگستدا بڵاو بووەتەوە.

بەرنامەی خۆراکیی پێشنیارکراو لە لایەن ناوەندی "پشتگیریی توێژیەنەوە لەسەر شێرپەنجە/ئەنستیتۆی ئەمریکایی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە"، بەرنامەیەکی خۆراکی گیاتەوەرە کە تێیدا دانەوێڵە، سەوزەوات و میوەکان بە زۆری تێیدا بەکاردێن و ڕێژەیەکی سنووردار گۆشتی سوور یان گۆشتی ئامادەی تێدایە (کەمتر لە 18 ئۆنس لە هەفتەیەکدا) و زۆر پێداگرە لەسەر لابردنی خواردنی ئامادە، خواردنەوەی شیرینکراو بە شەکر و ئەلکهۆل.


لە ئەنجامی ئەو توێژیەنەوەیە کە لەسەر 42,000 کەسی تەمەن 40 ساڵ بەرەو ژوور و لە ماوەی & ساڵدا کراوە، دەرکەوت کە ئەو کەسانەی بەرنامەی خۆراکەکەیان نزیک لە بەرنامە پشێنیارکراوەکە بووە، بە گشتی 12 لەسەد مەترسیی توشبوونیان بە شێرپەنجە کەمتر بووە و ئەم بەرنامەیە بە تایبەت بۆ بەرگری شێرپەنجەکانی پرۆستات و کۆلۆن بەکەڵکە. توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ئەلهکول زۆر لەوەی زیاتر کە پێشتر زانرابوو دەتوانێت ببێتە هۆی شێرپەنجە.


خاک. sm




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved