29/10/2019 08:56 AM

توێژینەوە - چایەکی کیسە هەڵگری چەندین ملیار مایکرۆپلاستیکە

مایکرۆپلاستیکەکان لە هەموو شوێنێک هەن. لە ئەقیانووسەوە بگرە تا ناو کۆپێک چا. توێژەرانی زانکۆی "مەک‌گیل"ـی کەنەدا لە نوێترین توێژینەوەی خۆیاندا، تاقیکاریان لەسەر ٤ مارکەی بەناوبانگی بەرهەمهێنەری چای کیسە ئەنجام داوە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە لە هەر چایەکی کیسەدا 11/6 ملیار کوتی مایکرۆپلاستیک و 3/1 نانۆپلاستیک بوونیان هەیه. توێژەران باس لەوە ئەکەن کە هێشتا کاریگەرییه نەرێنییەکانی ئەم مەتریالانه لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەستنیشان نەکراون بەڵام توێژینەوەکان لەو بوارەدا بەردەوامە. ئەم ماددانە پێشتر لە خۆراکەکانی‌تردا دۆزرابوونەوە بەڵام کەس بەوەی نەدەازنی کە لەوانەیه ئەم مایکرۆپلاستیکانە لە پاش تێکەڵاو بوون لەگەڵ ئاوە گەرمەکە دزە بکاتە ناو چایەکە. زۆربەی بەرهەمهێنەرانی ئەم جۆرە چایە لە "پۆلی پرۆپیلێن" بۆ دروست کردنی کیسەکان کەڵک وەرئەگرن و لەو رووەوە کە پلاستیکی ئەم کیسانه لەگەڵ ئاوی کوڵاو ئاوێتە ئەبێت، ئەم پلاستیکە وردانه رەها ئەبن. رێکخراوەی تەندروستی جیهانی (WHO) لە یەکەم تاوتوێ کردنی ئاسەوارە زیاندەرەکانی ئەو پلاستیکانەی کەوا لەناو ئاودا بوونییان هەیە، ڕایگەیاندبوو: ئەم رادەیە لە پلاستیک بۆ تەندروستی مرۆڤ زیانێکی ئەوتۆی نییه. بەڵام بەم حاڵەشەوە خۆ پاراستن لە بەکارهێنانی پلاستیک کارێکی شیاوە و بێگومان تەندروستی مرۆڤ زیادتر گەرانتی ئەکرێت.

سەرچاوە: cnn

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved