29/10/2019 04:53 PM

زیانەکانی جانتای پشت

جانتای پشت یەکێک لە باوترین ئامرازەکانی ڕۆژانە به تایبەت لە ناو گەنجاندا. جانتای پشت لەکاتی رۆیشتن بۆ زانکۆ و قوتابخانەدا زیاترین کارکردی هەیە. شاخەوانەکانیش لەجۆرە تایبەتەکانی جانتای پشت کەڵک وەرئەگرن. بەڵام ئەبێ بزانن کە ئەم ئامرازە بەسوودە کۆمەڵێک زیان بەجەستەی مرۆڤ ئەگەیەنێت. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لەم زیانانە ئاشنا ئەبین.
١-  فۆڕمی جەستە ئەگۆڕێت
لەوانەیە خۆتان هەستی پێ نەکەن کە قورس بوونی جانتای پشت، تا چ ڕادەیەک کاریگەری لەسەر فۆرمی لەشتان دائەنێت. جانتای پشت بەتایبەت گەر زۆر قورس بێت جەستەی مرۆڤ بەرەوە پێشەوە ئەکێشێت و ئەم پرۆسەیە لەدرێژماوەدا فۆرمی بڕبڕرەی پشت ئەگۆڕێت.

٢-  ماسولکە ناوەندییەکانی لەش لاواز ئەبن
بەکارهێنانی جانتای پشت ئەبێتە هۆی ئەوەی لەش خۆی بەرەو پێشەوە بچەمێنێتەوە. ئەم بابەتە لەدرێژماوەدا ماسولکەکانی سک و پشت لەناو ئەبات. کاتێکیش ئەم ماسولکانە لەناو بچن ئازارەکانی پش دەست پێ ئەکەن.

٣-  مەترسی تووشبوون بە ئارترۆزی مل
بەکارهێنانی جانتای پشت زەخت ئەخاتە لەسەر ماسولکەکانی مل، بەتایبەت گەر جانتاکە زۆر لەخوارەوەی سەر و مل جێگیر بووبێت. ئەم زەختەی ئەکەوێتە سەر ئەم بەشانە  ئەبێته هۆکارێک بۆ تووشبوون بە ئارترۆزی مل و پاشان ئازارەکانی سەر کە زۆر مەترسیدارن.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved