29/10/2019 08:50 PM

پرۆژەیەك بۆ رۆژنامەنووسان

رێكخراوی گەشپێدانی مەدەنییەت و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان، بە پاڵپشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، پرۆژەیەكی نوێ لەبارەی میدیای كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان لە پێنج پارێزگا رادەگەیەنێت.

لە ئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت  هەردوو رێكخراو رێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی ئەو پرۆژەیەی لە لایەن حكومەتی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر دراوە.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان بڵاویكرده‌وه‌، لەو خولانەدا وانەی تایبەت سەبارەت بە شوناسی پێكهاتە ئاینییەكان و شێوازی ئامادەكردنی هەواڵ و راپۆرت و چیرۆك لەسەر ئاین و نەتەوەكانیان پێشكەشدەكرێت، بە ئامانجی ئامادەكردنی رۆژنامەنووسی تایبەتمەند لەناو پێكهاتەكان خۆیان و ئامادەكردنیان بۆ كار كردن لەناو دامەزراوەكانی میدیای لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە: بۆ ئەم مەبەستە هەردوو رێكخراو بە پاڵپشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێنج خول بۆ 100 رۆژنامەنووسی پێكهاتانەكانی ئاینی و نەوەتەیی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و موسل و دهۆك و كەركوك رێكدەخات، تا هاندەر بێت بۆ رۆژنامەنووسانی پێكهاتەكان گوزارشت لە تایبەتمەندی خۆیان بكەن و گەشە بە كلتور و زمان و داب و نەریتی خۆیان و كەلەپوری میللیان بدەن.

وەک سەنتەری میترۆ ئاماژەی پێداوە: پرۆژەكە لە ماوەی ساڵێكدا جێبەجێدەكرێت، هەر خولێك بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبێت و 20 رۆژنامەنووسی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیی ئەو ناوچانە بەشدار دەبن، پاشان لەناو میدیاكانی ناوچەكانی خۆیان بۆ ماوەی مانگێك كاری پراكتیكی دەكەن. بۆ ئەو مەبەستە هەردوو رێكخراو لەگەڵ هەندێ دەزگای میدیا لێتگەیشتنیان هەیە. ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر پێشخستنی لایەنی پیشەیی رۆژنامەنووس و كردنەوەی دەرگای زیاتر بۆ تێگەیشتن لە فرەیی نەتەوەیی و ئاینی كۆمەڵگەی عیراقی و كوردستانی و قوڵكردنەوەی پێگەوە ژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی.

سەنتەری میترۆ راشیگەیاندووە: پڕۆژەكە وێستگەیەكیش دەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان بەشداربوانی ئەو خولانە كە لە ناوچە جیاجیا كە گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگای عیراقی و كوردستانی دەكەن، هەردوو رێكخراو تۆڕێكی پەیوەندی دروستدەكەن بۆ بەردەوامی پردی پەیوەندی نێوانیان.

هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە: لە كۆتایی پڕۆژەكە هەردوو رێكخراو كۆنفرانسێك بە ئامادەبوونی دەیان نوێنەری دامەزراوەی میدیاو بەشداربوانی خولەكە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان رێكدەخەن، ئەم چالاكییە بۆنەیەك دەبێت بۆ قسەكردن لەسەر پرۆژەكە و ناساندنی بەشداربوان و بەرهەمەكانیان.

رێكخراوی گەشپێدانی مەدەنییەت و سەنتەری میترۆ، لە رێگەی رێكخراوە نێودەوڵتییەكان كە هاوبەشی هەردوو رێكخراون وانەبێژی نێودەوڵەتی بۆ ئەم خولانە ئامادە دەكات، بە ئامانجی دەرخستنی ئەزمونی گەلان لە مامەڵكردنیان لەگەڵ مافە سیاسی و مەدەنی و كلتوری و كۆمەڵایەتی و ئابووریەكانی پێكهاتە نەتەوەیی و شوێنكەوتوانی ئاینەكان.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved