مرۆڤه‌كان هه‌موویان تاڵه‌كانی قژیان سپی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌ته‌مه‌ندا جیاوازه، بۆنموونه چه‌ند كه‌سانێك هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی منداڵییه‌وه وایان لێدێت، چه‌ند كه‌سانێكیش له‌ته‌مه‌نێكی سه‌رو 40 ساڵیدا هێشتا تاڵه‌كانی قژیان سپی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستییه ئه‌وه‌یه كه سپیبوونی قژی هه‌موو پیاوێك له‌چاره‌نووسیدا نووسراوه، به‌ڵام ئایا پیاوان چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌ریان سپی ده‌بێت؟ پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه باشتره پیاوان به‌ئاسایی قبوڵی بكه‌ن له‌كاتێكدا تاڵه‌كانی قژیان سپی ده‌بێت، چونكه به‌پێچه‌وانه‌ی سپیبوونی تاڵه‌كانی قژ پیاوان روبه‌ڕووی كه‌چه‌ڵیش ده‌بنه‌وه، له‌كاتێكدا پیاوان هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی گه‌نجییه‌وه سه‌ریان كاڵ ده‌بێت بۆ كێشه‌ی بۆماوه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆربه‌ی پیاوان ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن كه قژیان بڕوێننه‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ش هیچ پێویست به‌شه‌رم ناكات، له‌كاتێكدا له‌ڕێگای پزیشكییه‌وه هاوكاری سروشتی مرۆڤ ده‌كه‌یت بۆ گه‌یشتن به رووخسارێكی جوان. چاره‌سه‌ری قژی سپی زۆر ئاسانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ده‌رمانی ره‌نگكردنی قژه‌وه ده‌توانیت ره‌نگی قژت بگۆڕیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بزانێت كه قژت ره‌نگ كردووه. له‌هه‌مانكاتدا پزیشكانی بواری ده‌روونی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌گشتی پیاوان به‌قورسی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ل قژی سپی‌دا، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن كه پیاوان باشتره سپیبوونی قژیان قبوڵبكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی كارێكی سروشتییه هه‌روه‌ها له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌میدیاكانی جیهاندا زۆر گرنگی به‌قژی سپی ده‌درێت و له‌سه‌ر مۆدێلات باوه، هه‌روه‌ها پیاوان به‌قژی سپییه‌وه كه‌سایه‌تییان له‌كۆمه‌ڵگادا زۆر به‌رز ده‌رده‌كه‌وێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure