30/10/2019 06:55 AM

ئەو ئەکتەرە بەناوبانگای کە بێزارن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان


تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم ساڵانەی دواییدا جێگەیەکی گرنگیان لە ژیانی مرۆڤەکاندا دەستەبەر کردووە. ئەگەر لەو جۆرە کەسانەن کە بێزارن لەم جیهانه نوێیه ئەوە بزانن کە به تەنها نین و تەنانەت ئەکتەرە بەناوبەنگەکانی هۆلیووودیش لەگەڵ ئێوە هاوڕان. لەدرێژەدا ئاماژه پێ ئەدەین.

١-جەنیفێر لارێنس
ئەگەرچی ئەم ئەکتەرە سەرەڕای بەناوبانگ بوون تەمەنی کەمە، بەڵام بەپێی قسەکانی خۆی، بەهۆی ئەو هەموو سوکایەتییەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێی ئەکرێت وازی لەم جیهانه نوێیه هێناوە. 

٢-سکارلەت جۆنسۆن
سکارلەت لای وایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"دیاردەیەکی سەیرە"یە کە لەوێدا خەڵک ژیانی رۆتینی خۆیان، بۆ نموونە جۆری خواردنیان پیشانی خەڵک ئەدەن. سکارلەت جۆنسۆن لە 2011 دا ڕایگەیاند هیچ حەزی لە بڵاوکردنەوەی ژیانی تاکەکەسی خۆی نییە. 

٣-میلا کۆنیس
ئەم ئەکتەرە هۆلیوودیه لەگفتوگۆیەکی ساڵی 2018 دا باس لەوە ئەکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕکابەرییەکی سەیروسەمەرە بۆ تووڕە بوون و سووکایەتی کردن لەئارادایە و ئەویش هیچ حەزی لەم دۆخە نالەبارە نییه. 

٤- دانیەل رادکلیف
دانیەل رادکلیف یان هەمان "هاری پۆتێر"ی بەناوباونگ گوتوویەتی پێویست نییه تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەزموون بکات بۆ ئەوەی تێبگات کە توانای بەرێوەبردنی ئەم ئەزموونەی نییە. رادکلیف لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا گوتی: گەر بێمە ئەم جیهانەوە، سەقامگیری زەینیم ئەشێوێت و ناتوانم وەک پێشوو لەسەر ئیشەکەم سوور بم.

سەرچاوە: businessinsider
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved