30/10/2019 09:09 PM

پیس‌ترین کەرەستەکانی ناو ژووری هۆتێلەکان

هۆتێلەکان یەکەم بژاردەی هەموومانه بۆ مانەوە لەماوی گەشتوگوزاردا. بەڵام ئایا تا ئێستا بیرتان لەوە کردۆتەوە کە ئەم ژوورە بریقەدارانه ئەتوانن سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندبن بۆ ڤایرۆس و بەکتریا  جۆراوجۆرەکان؟ دیارە هەموو بەشەکانی ئەم ژوورانه ناپاک نین، بەڵام هەندێک لە کەرەستەکان ئەتوانن هەڵگری مایکرۆب بن و تووشی نەخۆشیمان بکەن. لە درێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەم کەرەستانه ئاشنا ئەبین.

١- سەرین
بێگومان لە هەموو هۆتێلەکان پاش ئەوەی موسافیرەکە ژوورەکە جێ دەهێڵێت سەرجەم مەلافەکان ئەشۆرێن و ژوورەکە پاک ئەکرێتەوە. بەڵام ئەم کارە بۆ رووکەشی سەرینەکان ئەنجام نادرێت. بەپێی توێژینەوەیک کە لەسەر ڕادەی پاکوخاوێنی هۆتێلەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە کارمەندانی هۆتێل لە کاتی پاککردنەوەی ژوورەکاندا هەمیشە ڕووکەشی سەرینەوەکان لە یاد ئەکەن.

٢-کۆنتڕۆڵی تەلەفیزیۆن
لەوانەیه پێتان سەیر بێ، بەڵام ئەم ئامێرە لەیادکراوە کە لەهەموو ماڵێکدا بوونی هەیه، شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ گەشەی جۆرێکی تایبەت لە بەکتریا به ناوی E.Coli. ئەم کەمتەرخەمییه لە ژووری هۆتێلەکانیشدا هەیە. کەوابوو بەر لە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بەباشی پاکی بکەنەوە.

٣-پەرداخ و قاپ و قاچاخ
ئەم کەرەستانه لە لایەن کارمەندانی هۆتێلەکەوە ئەشۆردرێن، بەڵام تەنها بەئاو. کەوابوو ئەگەر بۆتان گونجاو لە گەشتەکاندا کەوچک و پەرداخی خۆتان بەکار بهێنن.

٤-تەلەفۆن
تەلەفۆنیش یەکێک لەو کەرەستانەیه کە لە کاتی پاککردنەوەدا لەیاد ئەکرێت. هەر بۆیه ئەگەر ویستتان بەکاری بهێنن بەباشی پاکی بکەنەوە ئینجا کەڵکی لێ وەربگرن.

 

سەرچاوە: 55online
خاک - پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved