30/10/2019 09:28 PM

مێژووی هونەر - ئێمپێرسیۆنیسم

ئیمپێرسیۆنیسم بزاڤێکی رادیکاڵی هۆنەری بوو کە لەکۆتایی 1800دا دەستی پێکرد. دەسپێکی بزاڤەکە بە شێوەکارە پاریسییەکانەوە بوو. ئیـمپێرسیۆنیستەکان شۆڕشێک بوون دژ بەشێوەی کلاسیک و مۆدیرنیزمیان بە باوەشی ئاوەڵەوە وەرگرت و هەوڵی ئەوەیان ئەدا کە هەندێک ئیشی هونەری بخولقێنن کە ڕەنگدانەوەی جیهانێک بێت کە تیایدا ئەژیان.
خاڵی هاوبەشی ئێمپێرسیۆنیستەکان بریتی بوو لەبیرۆکەی ئەوان سەبارەت بەڕەنگ. ئەوان لایان وابوو کە ڕەنگ لەهەر کاتێکی تایبەتی ڕۆژ‌دا بە شێوەیەکی جیاواز خۆی ئەنوێنێت، کەوابوو پێداگری ئەوان لەسەر ئەمە بوو کە ڕەنگ لەچرکەیەکی دیاریکراودا تۆمار بکەن لە بری ئەوەی تەنیا لەهێڵی ڕەش کەڵک وەربگرن. شێوەکارە ئیمپێرسیۆنیستەکان زۆر هۆگری ئەمە بوون کە لەناو سرووشتدا ئیشی شێوەکاری ئەنجام بدەن و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕەخنەیان لێبگێرێ، چون پێش ئەوان شێوەکارەکان لە ناو ژوورەکانیاندا ئیشە هونەرییەکانیان ئەنجام ئەدا. بەڵام سەرەڕای ئەمە ئەم شێوە ڕوانینە تا بە ئەمڕۆش کاریگەری خۆی ماوەتەوە و یەکێک لە ستایلە سەرنج ڕاکێشەکان لە جیهانی هونەردا.
ئیمپێرسیۆنیسم دەرکەوتی ئیشی هاوبەشی سێ شێوەکار بوو بە ناوەکانی "کلۆد مۆنە" و "ئالفرێد سیسیلی" و پیێر ئاگۆست رێنوار" کە لە ناو سروشتدا شێوەکارییەکانیان ئەنجام ئەدا. لەم ناوەدا کەسێکی‌ تریش زۆر کاریگەری لەسەر ئەم بزاڤە هەبوو ئەویش "ئێدوارد مانێ" بوو کە هەرچەن شێوەکارێکی ریالیست بوو، بەڵام هەندێک لە تەکنیکەکانی کاریگەری لەسەر ئەم بزاڤەدا دانا و شێوەکارە ئیمپێرسیۆنیستەکان کەڵکیان لە تەکنیکەکانی وەرئەگرت.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved