كۆلاو سه‌رجه‌م خواردنه‌وه شه‌كرداره‌كان به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیان له‌سه‌ر ددان و قه‌ڵه‌وی ناسراون. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه ئه‌مجۆره خواردنه‌وانه زیان به مێشكیش ده‌گه‌یه‌نن. به‌وپێیه‌ی خواردنه‌وه‌ی شیرینی به‌ساكاری شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی مێشكی بایۆلۆگی مرۆڤ توشی گۆڕان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دژواربوونی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێ و ترۆما (شۆكی ده‌روونی گه‌وره). مشكه‌كان گیرۆده‌ی ئاوی شیرین ده‌بن له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن زانكۆی New South Walesی ئوسترالی ئه‌نجامدراوه، لێكۆڵه‌ران مشكه‌كانیان به‌سه‌ر گروپه جیاوازه‌كاندا دابه‌شكرد. دواتر یه‌كێك له گروپه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه خرایه‌به‌ر ترۆما، به‌شێكی زۆریان له كولانه‌كه‌یان دوورخرانه‌وه، له كاتێكدا كه ته‌نها 2 بۆ 9 رۆژیان ته‌مه‌ن بوو. بۆ گروپێكی تر مشكه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاوی شیرین فه‌راهه‌مكرا كه خه‌ستی شه‌كره‌كه‌ی 25% بوو. دواتر ده‌ركه‌وت كه مشكه‌كان به خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه شیرینه گیرۆده‌ی شه‌كر بوون. دوای 15 هه‌فته لێكۆڵه‌ران پشكنینیان كرد بۆ هیپۆكامپوسی مشكه‌كان، واته ناوچه‌یه‌ك له لۆپی ناوچاوان كه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و تواناكانی زه‌ین. ئاوی شیرین ده‌بێته هۆی پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له مێشكدا روانینێكی وردتر ئاشكرای ده‌كات كه گۆڕانكاری ناو مێشكی ئه‌و مشكانه‌ی توشی تراوما بوون، هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری مێشكی ئه‌و مشكانه‌ی كه گیرۆده‌ی ئاوی شیرین بوون. له هه‌ردوو گروپه‌كه‌دا، رێژه‌ی جۆرێكی تایبه‌تی خانه وه‌رگره‌كانی هیپۆكامپوس داده‌به‌زێت، كه له دۆخی نۆرماڵدا چاودێری هۆڕمۆنی سترێس واته كۆرتیزۆل ده‌كه‌ن. لێكۆڵه‌ران به‌مشێوه‌یه پیشانیانداوه كه توانای ئه‌وان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی خۆیان له‌دوای ئه‌زمونكردنی دۆخێكی پڕ له سترێس یان پڕ له توندوتیژی، خراپتر ده‌بێت. گه‌ر منداڵان بكه‌ونه دۆخێكی پڕ له توندوتیژی، چه‌شنی ئازاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی، بینینی رووداوی دڵته‌زێن و مه‌رگی كه‌سانی تر، رێژه‌ی كۆرتیزۆلی (هۆڕمۆنی سترێس) جه‌سته‌یان له‌ئاستی نۆرماڵ به‌رزتر ده‌بێته‌وه. یه‌كێكی تر له ئاڵوگۆڕه‌كانی لای مشكه‌كان ئه‌مه بوو كه چالاكی جێنی Neurod1 له‌ئاستی نۆرماڵ دابه‌زی كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له هاوسه‌نگكردنی سترێسدا. هه‌ربۆیه لێكۆڵه‌ران له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی شه‌كر كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure