نەعنا یەكێكە لەو خۆراكە رووەكیانەی چارەسەری چەندین نەخۆشی دەكات و بۆنێكی خۆشی هەیە، هەروەها زەیتێكی سروشتی هەیەو یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری جەستە دەدات. نەعنا بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت و هەناسەدان ئاسان دەكات، هەروەها یارمەتی كردنە دەرەوەی ماددە زیانبەخشەكانی جەستە دەدات و غازاتی ناو سك ناهێڵێت. نەغنا كرداری هەرس كردن ئاسان دەكات و ناهێڵێت خواردنی نێو ریخۆڵەكان تێكبچێت. خاك - ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure