به‌هۆی بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن له سلێمانی ئارایشتگه‌یه‌ك داخراو خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی سزایی یاسایی كرایه‌وه. لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ئارایشتگه‌ی"شایار"یان داخست، سه‌رۆكی لیژنه‌كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوونی خاوه‌نی ئارایشتگه‌كه به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. گۆنا سه‌ردار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری "دوعا‌و نوشته‌كردن" و بونی مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیانبه‌خش و پابه‌ندنه‌بونی خاوه‌نی ئاریشتگه‌كه به رێنماییه‌كانی كاركردن له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتكه‌كه دراوه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه, سه‌رۆكی لیژنه‌كه وتیشی : پێشتر چه‌ندجارێك ئاسایش و قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌نی ئارایشتگه‌كه‌یان له سه‌رپێچیه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و دواجار بڕیاردرا شوێنه‌كه‌ی دابخرێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure