31/10/2019 07:56 AM

مێژوو - شەڕی "ڤیتنام"

شەڕی ڤیتنام شەڕێکی درێژخایەن بوو کە بریتی بوو لەکێشەی حکومەتی کۆمۆنیستی ڤیتنامی باکوری لەگەڵ ڤیتنامی باشوری و هاوپەیمانە سەرەکییەکەی کە ئەمریکابوو. ئەم شەڕە بەهۆی شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و سۆڤییەتەوە قورستر بووەوە. نزیکەی 3 ملیۆن کەس (کە 58000 کەسیان ئەمریکی بوون) لە شەڕی ڤیتنامدا گیانیان بەختکرد و نزیکەی نیوەی مردووەکان کەسی سیویلی ڤیتنامی بوون. ئەم کێشەیە تەنیا لە "ڤیتنام" نەگیرسایەوە، بەڵکو بووە هۆی کێشە لەناو خودی "ئەمریکا"دا تەنانەت پاش ئەوەی سەرۆک کۆمارنیکسۆن هێزەکانیشی لەساڵی 1973دا لەڤیتنام هێنا دەرەوە، کێشەی ناو ئەمریکا هەربەردەوام بوو و لەکۆتاییشدا هێزە کۆمۆنیستەکان توانییان لە 1975دا دەست بەسەر "ڤیتنامی باشوری"دا بگرن.
کێشەی ڤیتنام لەشەڕی دووهەمی جیهانییەوە دەستی پێکرد کە ژاپۆنییەکان هاتنە ناو ڤیتنامەوە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ فەڕەنسییەکان کە ئەو کات دەسیان بەسەر ڤیتنامدا گرتبوو. سەرکردەی سیاسی ڤیتنامییەکان (هۆشێ مینە) لە ژێر کارتێکەری چینییەکان و سۆڤێتیەکان، سۆپایەکی پێکهێنا بە ناوی "ویت مین" کە ڕێکخراوەی سەربەخۆی ڤیتنامیان پێکهێنا و دەسیان دا چەک و تا نەگەیشتن بە سەربەخۆیی دەستیان هەڵنەگرت.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved