31/10/2019 10:15 AM

باسێکی کورت لەسەر چەند فیلمێکی "ئاڵ پاچینۆ"

ئالپاچینۆ یەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی سینەمای هۆلیوودە و لە ماوەی ٥ دەیه چالاکیدا توانیویەتی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر وەربگرێت. ئەم ئەکتەرە لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا چووە نێو دنیای نواندنەوە، بەڵام بەخێرایی بوو به یەکێک لە ئەستێرەکانی سینەما. ڕۆڵگێڕان لەفیلمی "باوەپیاورە" (The Godfather) ئەم ئەکتەرەی گەیاندە لووتکە. بەڵام لە هەندێک فیلمی دیکەشدا ڕۆڵی گێڕاوە کە لەوانەیه بۆ بینەری کوردستانی کەمێک نائاشنا بن. لە درێژەدا ئاماژه به ٢ دانە لەم فیلمانه ئەکەین.

١- تۆ چەک ناناسیت (٢٠١٠)
یەکێک لەو فیلمانەی ئالپاچینۆ کە ئەگەرچی زۆر پڕۆفیشناڵە، بەڵام کەمتر ناسراەوە، فیلمی "تۆ جەک ناناسیت"ە ئەم فیلمە بەرهەمی کەناڵی HBOیه و لەوێدا ئالپاچینۆ ڕۆڵی پزیشکێک ئەگێڕێت کە پێی ئەگوترێ دوکتۆری مەرگ و کارەکەی ئەوەیه ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشییەکەیان گرانه بەشێوەیەکی ئاسان و بێ ئازار بکوژێت. ئەم فیلمە خەڵاتی گۆڵدن گڵاب و ئۆمی و SAGی بەدەست هێناوە.

٢-ئیرلەندی (٢٠١٩)
فیلمی "ئیرلەندی" (The Iirishman) نوێترین فیلمی ئالپاچینۆیه و هێشتا لە قۆناغی نمایشکردنی سەرەتاییدایه و بە تەواوەتی لە لایەن لاینگرانی سینەماوە نەبیندراوە. بەڵام "راتێن تۆمیتۆز" کە به پێی بۆچوونی ئەو ڕەخنەگرانەی کە فیلمەکەیان بینیوە ئەم فیلمەیان نرخاندووە، تا به ئێستا نمرەی ١٠٠٪ ی بۆ ئەم فیلمە لەبەرچاو گرتووە. ئەم فیلمە کە هەمووان لایان وایه شاکاری ژانەری گەنگستێری "مارتین سکۆرسیزی"یه، شانسی دەستەبەرکردنی خەڵاتی ئۆسکاری هەیه.

 

سەرچاوە: screenrant

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved