31/10/2019 03:58 PM

بڕوا بەخۆبوون لە کەسانی سەرکەوتوودا چۆن بەدی دێت؟

بڕوا بەخۆبوون لە کەسانی سەرکەوتوودا چۆن بەدی دێت؟

کاتێک سەیری دەوروبەری خۆمان ئەکەین هەست ئەکەین هەمووان بڕوایان بەخۆیان هەیه جگه لە ئێمە. بەڵام ئەم بیرۆکەیه هەڵەیه. چونکە تەنانەت کەسانی سەرکەوتووش لە هەندێک قۆناغدا بڕوا بەخۆبوون لە دەست ئەدەن. بەڵام ئەم قۆناغە هەمیشەیی نییه و هەوڵ ئەدەن  بە رەوایی بەخۆدان لەنێوخۆدا، خۆیان بەهێز بکەن. لەخوارەوەدا لەگەڵ چەند ڕێکار ئاشنا ئەبین کە کەسانی سەرکەوتوو بۆ دەستەبەرکردنی بڕوا بەخۆبوون بەکاری ئەهێنن.

١-لە هۆکارەکانی نەبوونی بڕوا بەخۆبوون لەناو کەسایەتی خۆیاندا ئاگادارن و هەول ئەدەن بەخێرایی ئەم کەموکووڕیه لەناو ببەن. ئەم کەسانه بە باشی بەسەر بیر و هزر و هستی خۆیاندا زاڵن و لەکاتی کێشە و گرفتی لەم چەشنەدا بەخێرایی ئەتوانن جۆری کێشەکە دیاری بکەن و پاشان هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی. هەروەها یارمەتی لە پسپۆڕی بواری دەروونناسیش وەرئەگرن.

٢-لەبەرانبەر نەریتە چەقبەستووەکاندا خۆڕاگریی ئەکەن. کەسانی سەرکەوتوو بەئاسانی ناچنه ژێر ڕکێفی بڕیارە بەکۆمەڵەکانەوە. بەتایبەت ئەو کۆڕ و کۆمەڵانەی کە بەردەوام رەخنەی نابەجێی لێ ئەگرن و هیچ بایەخێک بۆ بۆچوونەکانی دانانێن.

٣-بڕوا بەخۆبوون لەم کەسانەدا خووخدەیەکی سەلمێندراوە و بۆته بەشێک لە ژیانیان. بڕوا بەخۆبوون لەم کەسانەدا ئیزن به ترس و دڵەڕاوکێ نادا سوکانی ژیانیان بگرێتە دەست و دەسەڵات و بوونی ئەوان چەواشە بکات. ململانەی نێوان بڕوا بەخۆبوون و کێشە و گرفتەکانی ژیان بەردەوامه و کەسانی سەرکەوتوو لەم زۆرانبازییە ماندوو نابن.


سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved