كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له راگه‌یه‌نراويكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بڕێكی زۆر قۆخی ئێرانی له‌ناوبردووه، چونكه قۆخه‌كه رزیو بووه‌و بۆگه‌نی كردووه. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه.. ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2019/10/29) هه‌ڵساین به له‌ناوبردنی قۆخی ئێرانی به‌بڕی (500) كیلۆگرام٬ له‌لایه‌ن بنكه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌یی بۆكرا، به‌ڵام له پشكنینی تاقیگه‌یی فیزیایی ده‌رنه‌چوو، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كان ڕێگه به هاورده‌كردنی نادرێت بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه قۆخه‌كه رزیو و بۆگه‌نی و خراپبوونی له ناوه‌وه هه‌بووه، بۆیه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران قۆخی ئێرانی له‌نێوبرا. خاك - راگه‌یاندنى ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure