د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه ئایا كاتێك منداڵ دڕكه‌و مێكوته‌ی گرتووه، بشۆردرێت یان نا؟ له‌وڕووه‌وه ده‌ڵێت: له‌كاتی دڕكه‌و مێكوته خۆشتن زۆر سوودی هه‌یه، چونكه شۆردن پێستی منداڵه‌كه ده‌پارێزێت له هه‌وكردن (ئیلتهاب) و هه‌روه‌ها خورووی پێست كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ته‌نها سابوون یان شامپۆ به‌كاربهێنیت، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لفكه به‌كاربهێنیت تا هه‌موو زیبكه‌كانی ره‌ش ده‌بن و خورووی نامێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بیت منداڵه‌كه سه‌رمای نه‌بێت له‌كاتی خۆشتن. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure