31/10/2019 11:19 PM

کاریگەریی جگەرەکێشان لەسەر دڵ

جگەرەکێشان سەرجەم کۆئەندامی دڵ تێکدەدات. نیکۆتین دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەگەکانی خوێن تەسکببنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەڕانی خوێن. لە درێژایی کاتدا، ئەو بەرتەسکبوونەوەی ڕەگەکان، هاوکات لەگەڵ تێکچوونی خانەکانی خوێن دەبێتە هۆی نەخۆشی خوێنبەری لاوەکی (peripheral artery disease).

جگەرەکێشان هەروەها پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە، خانەکانی خوێن لاوازدەکات، کڵۆ خوێنی مەییو زیاد دەکات. ئەمانە هەموویان پیکەوە مەرسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکەن.

هەروەها ئەگەر نەشتەرگەری دڵتان کردووە یان توشی ڕاوەستانی دڵ بوون یان ستەنت لەناو ڕەگەکانتاندا دانراوە، بە جگەرەکێشان ئەم حاڵەتانە خراپتر دەبن.

جگەرەکێشان نە تەنیا تەندروستی کۆئەندامی دڵی خۆتان دەخاتەبەر مەترسی، بەڵکو تەندروستی ئەو کەسانەش تێکدەدات کە لە نزیکی ئێوەن و جگەرە ناکێشن.

بەرکەوتنی ئەو دووکەڵەی کە لە جگەرەکێشانی کەسانی ترەوە دروستدەبێت، هەمان مەترسی بۆ ئەو کەسانەش هەیە کە لەو شوێنەن و جگەرە ناکێشن. مەترسییەکانی سەر ئەم کەسانە بریتین لە جەڵتەی مێشک، ڕاوەستانی دڵ و نەخۆشی دڵ.


خاک . sm




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved