1/11/2019 07:05 PM

زایۆنیزم چییە؟

زایۆنیزم ئاین و هاوکات هەوڵێکی سیاسییە کە هەزاران جوولەکەی گەڕاندەوە بۆ نیشتمانی لەمێژینەیان کە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئەمڕۆکە پێی ئەگوترێ "ئیسرائیل" هەرچەن ئەمڕۆکە زۆر رەخنەگر زایۆنیزم وەک ئایدیالۆجیایەکی هێرشبەر ئەبینن، بەڵام ئەم بیرۆکەیە توانی ماڵ‌ و حاڵ بۆ هەزاران جوولەکەی ئاوارە بۆنیات بنێت.
رەچەڵەکی زایۆنیزم ئەگەڕێتەوە بۆ وشەیەکی عیبری بە ناوی "زایۆن" کە بە مانای "ئورشەلیم". لە مێژوودا جوولەکەکان هەندێک شوێنیان لەناو ئیسرائیل دا وەک شوێنی پێرۆز پێناسە کردووە هەر بەو جۆرەی کە کرستیانەکان و موسوڵمانەکانیش هەندێک شوێنیان لا پیرۆزە. لە کتێبی پیرۆزی جوولەکەکان ‌دا "تەوڕات" خوا فەرمان بە پێغەمبەر ئەکات کە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی.
هەرچەند فەیلەسوفانی زایۆنیزم چەندین سەدەیە بوونیان هەیە، بەڵام زایۆنیزمی مودێرن لەکۆتایەکانی سەدەی 9 دا سەری هەڵدا، واتە ئەو کاتەی کە جوولەکەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەرەو ڕووی نەفرەت بوونەوە. هەندێک مێژووناس لایان وایە بەهۆی کێشەی نێوان جوولەکەکان و ئەورووپییەکانەوە ئایدیالۆژیای زایۆنیزم گەشەی کرد. یەکێک لەم ڕووداوانە ساڵی 1894 ڕوویدا کە ئەفسەرێکی سۆپای "فەڕەنسا" بە ناوی "ئالفرێد درێفۆس" بە هەڵە تاوانبار کرا بە خەیانەت. هەندێک کەس لایان وایە ئەم ڕووداوە بووە هۆی گەشەی زایۆنیزم.
زایۆنیزمی مودێرن بەشێوەی فەرمی و وەک رێکخراوەیەکی سیاسی لە ساڵی 1897 دا لە لایەن "تئۆدۆر هێرزڵ"ەوە بۆنیتان نرا. "هێرزڵ" ڕۆژنامەوان و چالاکێکی سیاسی بوو کە خەڵکی " نەمسا" بوو، ئەو بڕوای بەمە بوو کە گەر جەماوەری جوولەکە وەک نەتەوەیەک لە شوێنێک لە دەوری یەک کۆ نەبنەوە لەوانەیە بفەوتێن.

 

سەرچاوە: history
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved