ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌و وتوویانه له ژیانیاندا "زۆر خۆشحاڵ"ن یان "تا ڕاده‌یه‌ك خۆشحاڵ"ن، ئه‌گه‌ری زوو گیانله‌ده‌ستدانیان 20% كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی وتوویانه "زۆر خۆشحاڵ نین". پێشتریش توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستبوو كه هاوژینییه‌كی باش ده‌توانێت بۆ نه‌خۆشی دڵ و ته‌نانه‌ت به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی كێش سوودی هه‌بێت. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 19000 ژن و پیاو ئه‌نجامدرا كه له ساڵی 1978 تا 2010 له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان كردبوو. له به‌شداربووان پرسیاركرا كه ڕێژه‌ی خۆشحاڵی و كوالێتی گشتی ژیانی هاوبه‌شیان بڵێن. پاشان توێژه‌ران له ساڵی 2014 به‌دواوه گیانله‌ده‌ستدان و دۆخی ته‌ندروستی به‌شداربووانیان خسته‌ژێر چاودێرییه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی وتبوویان زۆر خۆشحاڵن یان تا ڕاده‌یه‌ك خۆشحاڵن، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیان له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا 20% له‌و كه‌سانه كه‌متر بووه كه وتبوویان له ژیانی هاوبه‌شیان زۆر ڕه‌زامه‌ند نین. ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئاستی خوێنده‌واری و ناوچه‌یه‌كی جوگرافیایی ڕاست بوو. پڕۆفیسۆر مارك ویسمان مامۆستای ده‌روونناسی و زانستی ده‌مار له زانكۆی كلۆرادۆ بۆلدێر ده‌ڵێت: چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه هاوسه‌رێتی باش ئاستی ته‌ندروستی ده‌باته‌سه‌ر. یه‌كێك له‌وانه‌ش ڕه‌نگه هاوژینه‌كان یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن كه شێوازێكی ژیانی ته‌ندروستانه وه‌ك خواردنی باش، وه‌رزشكردن و سه‌ردانی به‌رده‌وامی پزیشك بگرنه‌به‌ر. ده‌شڵێت: ژیانی هاوسه‌رێتی باش ئه‌رك و كه‌سایه‌تییه‌كی واتادار دروستده‌كات، ئامانج به ژیان و هه‌ستی ئه‌منیه‌ت ده‌به‌خشێته كه‌سه‌كان. ئه‌و فاكته‌ره ده‌روونییانه‌ش هه‌موو ده‌توانن ته‌ندروستی بخه‌نه‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه، ته‌ندروستی ده‌روونی و ژیانی باش له‌ئاكامدا ده‌بنه هۆی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی. خاك – sm
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure