1/11/2019 07:46 PM

سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو

بە ئامانجی رێگریكردن لە مەوادی زیانبەخشی بواری جوانكاری خانمان و ناساندن و جیاكردنەوەی مەوادی كوالیتی لە مەوادە زیانبەخشەكان، قائیمقامیەتی سلێمانی سیمینارێكی بۆ ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی كوالیتی كۆنتڕۆلی سلێمانی رێكخست.

بە سەرپەرشتی و چاودێری ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سیمینارێك دەربارەی مەوادی جوانكاری خانمان بەڕێوەچوو و ئامانجی سیمینارەكەش زیاتر قاڵبوون و پێدانی زانیاری تەواوە لەبارەی جیاكردنەوەی مەوادە زیانبەخشەكانی بواری جوانكارییە لە مەوادە كوالیتی بەرزەكان,
 
سیمینارەكە لەلایەن پسپۆڕێكی بواری جوانكاری كۆمپانیایەكی ئەوروپیەوە وترایەوەو وەك مستەر مایكڵ وتی؛ ئەزموونی چەند ساڵەی خۆی لە بوارەكەدا پێشكەش بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات و هیواخوازە سودی هەبێت بۆ لیژنەكە لە كاروبارەكانی رۆژانەیان,
 
پسپۆڕەكەی بواری مەوادە جوانكارییەكان رایگەیاند: چەند رێگایەك هەیە بۆ جیاكردنەوەی كاڵا باش و خراپەكان لە یەكتری كە یەكێكیان iso لەبەرئەوەی پاش چەندین تاقیكردنەوەی ئەو كاڵایانە پاشان دەخرێتە بازاڕەوە.

یەكێكی تر لەو رێگایانە، ئەو كاڵاو بەرهەمانە بەتەواوی زانیاری لەسەربێت لە پێكهاتەو چۆنیەتی دروستكردن و بەرواری بەسەرچوون و پلەی گەرمی لەسەربێت، بۆ ئەوەی بەكارهێنەر زانیاری تەواوی لەسەر كاڵاكان هەبێ لەگەڵ چۆنێتی بەكارهێنان.

ئەو شارەزایەی بواری مەوادە جوانكارییەكان ئەوەشی خستەڕوو: لەئەوروپا لۆد نەمبەر لەبری رێكەوتی بەسەرچوون بەكاردەهێنن، لەبەرئەوەی هیچ بوارێكی بۆ فێڵكردن لە بەكارهێنەر نەهێشتۆتەوە، باسی لەوەشكرد مەوادی جوانكاری هەبووە پاش دوازدە ساڵ لە بەرهەمهێنان جارێكیتر رێكەوتی نوێی لەسەر چاپكراوەو لە هەرێمی كوردستان بە خانمان فرۆشراوە.


خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved