لێكۆڵه‌رانی زانكۆی A&M ی تێگزاس، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و مادده خۆراكیانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌سید ئامینۆ كارنیتینن، وه‌ك شیر‌و گۆشت، ئه‌گه‌ری توشبوونی (منداڵی ناو سك) به ئۆتیزم كه‌مده‌كه‌نه‌وه. 1%ی خه‌ڵكی جیهان توشی ئۆتیزمن به‌پێی بابه‌تێكی گۆڤاری Science Alert نزیكه‌ی 1%ی دانیشتووانی جیهان هه‌ڵگری نیشانه‌كانی ئۆتیزمن كه 40بۆ60%یان راده‌یه‌كی كه‌م بێتوانایی مێشكیان پێوه دیاره. جێنی TMLHEیه‌كێك له‌و سه‌دان جێنه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به ئۆتیزمه‌وه هه‌یه. TMLHEرۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌و كاردانه‌وه كیمیاییه‌ی رێگه ده‌دات خانه‌كانی له‌ش به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی وزه‌ی پێویست بۆ بونیاتنانی مێشكی منداڵ له‌ناو سكی دایكی‌دا بسوتێنێت. گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی جێنه‌كان ده‌توانێت ببێته هۆی ئۆتیزم هه‌ر گۆڕانێك له‌م جێنه‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر خانه ده‌كارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له سه‌ره‌تاییترین قۆناغه‌كاندا یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی مێشك ده‌ده‌ن. لێكۆڵه‌رانی زانكۆی Texas له‌ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مشكه‌كان به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه مه‌ترسی توشبوون به ئۆتیزم، كه په‌یوه‌ندی به گۆڕان له جێنی TMLHE هه‌یه، ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی گه‌یاندنی رێژه‌یه‌كی پێویست له كارنیتین به (مناڵی ناو سگ) له سه‌ره‌تاییترین قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی مێشكدا كۆنترۆڵ بكرێت. خواردنه كۆمه‌كییه‌كان مه‌ترسی ئۆتیزم كه‌مده‌كه‌نه‌وه دایك و باوك هه‌ردووكیان ده‌توانن جێنی ناته‌واوی TMLHE ببه‌خشنه منداڵه‌كه‌یان. كچان دوو كۆپیان له جێنه‌كان هه‌یه (كۆپییه‌ك له باوكیان و ئه‌وی تر له دایكیانه‌وه) له‌كاتێكدا كۆڕان ته‌نها یه‌ك كۆپیان له جێنی دایكیان هه‌یه. هه‌ر به‌م هۆیه لێكۆڵه‌ران پێشنیار ده‌كه‌ن ئه‌و خانمانه‌ی جێنی ناته‌واوی TMLHE یان هه‌یه، له‌كاتی دووگیانی‌دا كه‌ڵك له خواردنه كۆمه‌كییه‌كانی هه‌ڵگری كراتینین وه‌ربگرن تا مه‌ترسی توشبوونی منداڵه‌كه‌یان به ئۆتیزم كه‌مبكه‌نه‌وه. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure