لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگانه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، كه زیاتر له 250 سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان كردووه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات دوو شوێنیان روبه‌رووی دادگا كردۆته‌وه. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رۆژانه‌و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كه سه‌ردانی دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان ده‌كات، له‌ڕووی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و نرخه‌وه بشكنین بۆ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه ده‌كات بێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كات و هه‌رشوێنێكیش سه‌ربێچی بكات شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. وتی؛ له مانگی 10 لیژنه‌ی 2 ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ زیاتر له (225) دوكان و بازاڕ‌و شوێنه‌كان ئه‌نجامداوه كه (29) بسۆڵه‌یان سه‌ربێچی تیادا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆته هۆی زیاتر بابه‌ندبوون به مه‌رجه‌كانی كاركردن و (30) بسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش بۆ شوێنه‌كان كراوه. وتیشی؛ له‌م مانگه‌دا لیژنه‌كه دوو شوێنكاركردنی به‌هۆی بابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردن داخستووه‌و خاوه‌نه‌كانیشی روبه‌رووی رێكاری یاسایی كردۆته‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی سه‌ربێچییه‌كانیان 2 شوێنكاریش روبه‌رووی دادگا كراونه‌ته‌وه. وتیشی؛ رۆژانه سكاڵا له‌سه‌ر فرۆشگای خوێندنگه‌كان ده‌گاته ده‌ست لیژنه‌كه، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت، ئه‌و فرۆشگایه‌ی بابه‌ندی لیستی خۆراكه مادده‌كانی قه‌ده‌غه‌كراو و رێگه‌بێدراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی نه‌بێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ بڕێك خوارده‌مه‌نی كه بێكهاتبون له (گۆشت، قیمه، جگه‌ری ئێرانی قه‌ده‌غه‌كراو، بیتزا، بسكیت) له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure