2/11/2019 08:26 AM

چەند ڕێکاری سەلمێندراو بۆ کەمکرنەوەی کێشی جەستە

ڕادەی قەڵەوی لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٥ بۆ ٢٠١٧ سێ بەرابەر بووە. لە ٢٠١٧دا ١/٧ ملیار کێشەی زیادبوونی کێشیان هەیه و لەم ژمارەیه ٦٥٠ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی قەڵەوی هاتوون. بۆ لەناوبردنی ئەم کێشەیه ئەبێ پابەند به پرەنسیپەکان بین و کاتی بۆ تەرخان بکەین کە بەداخەوە زۆر به کەمی لەبەرچاو ئەگیرێن. لە درێژەدا باسی چەند ڕێکار ئەکەین کە خێرایی دابەزینی کێشی لەش زیاد ئەکات.

١-بەر لە خواردنی سەرەکی، خواردنێکی ئاسایی بخۆن.
بەپێی توێژینەوەکان خواردنی قاپێک سوپ بەر لە خواردنی سەرەکی ئەتوانێ ئیشتیای ئێمه بۆ خواردن کەم بکاتەوە. هۆکارەکەشی ئەوەیه چون سوپەکە گەرمه ناچار ئەبن به ئارامی بیخۆن و ئەمەش دەرفەتێک ئەدات به مێشک تا پەیامی "تێر بوون"ـی پێ بگات. 

٢-چا بخۆنەوە
لە ماوەی ڕۆژدا هەتا ئەتوانن ئاو بخۆنەوە، بەڵام چاش بژاردەیەکی بەسوودە. به تایبەت چای سەوز بریتیه لە کۆمەڵێک ئەنتی ئۆکسیدەنت کە بۆ دابەزاندنی کێش و هەروەها بەرگیری لە شێرپەنجه زۆر بەسوودە.

٣-لە قاپ و قاچاخی شیندا خواردن بخۆن
توێژەران دەریان خستووە ئەگەر ڕەنگی خواردنەکە و قاپەکە هاوشێوە نەبن، به نسبەت ئەو کەسانەی دیکە ٣٣٪ کەمتر ئەخۆن.

٤-لە ژووری فێنکدا بخەون
کاتێک لەشوێنێکی فێنکی تۆزێک سارددا ئەخەوین، لەش ئەو چەورییانەی کە لەسکدا کەڵەکە کراوەن ئەسووتێنی بۆ ئەوەی خۆی گەرم بکاتەوە. به پێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی پلەی گەرمای ژوورەکەیان ١٩ دەرەجەی سەنتیگرادە به نسبەت ئەو کەسانەی وا پلەی گەرمای ژوورەکایان زیاترە، ٧٪ زیاتر کالۆری ئەسووتێنن

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved