2/11/2019 08:37 AM

شێوازێکی داهێنەرانه بۆ پێشگرتن بە توانەوەی سەهۆڵی جەمسەمەرەکانی زەوی

مەترسی توانەوەی سەهۆڵ لە جەمسەرەکانی زەوی تەنها بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان نییه. به گوتەی زانایان ئەم پرۆسەیه ئەبێته هۆی ئاڵوگۆڕییەکی یەکجار گەورە لە کەشوهەوای زەویدا. چونکە سپی بوون و درەوەشاوەیی ئەم سەهۆڵانه بەشێک لە تیشکی هەتاو ئەگەڕێنێتەوە بۆ ئاسمان و بەرگری لە گەرمبوونی زەوی و دواجار توانەوەی سەهۆڵەکان ئەکات.
گرووپێکی زانستی ڕێکارێکی داهێنەرانەیان بۆ ئەم کێشەیه پێشنیار کردووە. گرووپی Ice911 به ڕێبەرایەتی "لێزلی فیڵد" باس لەوە ئەکەن کە بە داپۆشینی ڕووکاری سەهۆڵەکان به وردە‌شووشەی زۆر زۆر بچووک، جگه لەوەی ئەتوانین پێشگیری بکەین لە دزە کردنی گەرما بۆ ئاستەکانی ژێرەوەی کێوە سەهۆڵەکان، ئەتوانین یارمەتی سەهۆڵەکان بدیەن بۆ ئەوەی زیاتر تیشکی ڕۆژ بگەڕێننەوە بۆ ئاسمان. ئەم وردە شووشە بچوووکانه لە "سیلیس" دروست بوون. سیلیس تێکەڵاوێکە لە سلیکۆن و ئۆکسیجەن کە مادەیەکی بێ زیانه بۆ مرۆڤ و بوونەوەرانی دیکە و لە سروشتدا بە ڕادەیەکی زۆر دەست ئەکەوێت. ئەم گرووپه، تاقیکارییەکانی خۆی سەرەتا لە باخچەی ماڵێکی بچووک و پاشان ئەم تاقیکاریانەیان لە رووبارێکی سەهۆڵین لە ویلایەتی "مینەسوتا" ئەنجام دا.
بەداخەوە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا خێرایی توانەی کێوە سەهۆڵینەکانی گرینلاند 6 قات بەرز بۆتەوە. لە مانگی ئاگۆستی ئەمساڵدا تەنها لە ماوەی 5 ڕۆژدا 60 تەن لەم سەهۆڵانه تواونەتەوە.
لێزلی فیڵد، ڕێبەر و دامەزرێنەری Ice911 به "بیزنەس‌ ئیسنایدەر"ی گوت: ئێمەی مرۆڤ داهێنەرین و ئەبێ خێرایی ئەم کاتژمێرە سروشتییه کەم بکەینەوە.

 

سەرچاوە: sciencealert

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved