2/11/2019 10:07 AM

سەرچاوەی " هەڵەوین " لە سەردەمی کۆندا

سەرچاوەی "هەڵەوین" ئەگەڕێتەوە بۆ "کێڵت"ـەکانی "سۆوین". ئەم "کێڵت"ـانە نزیکەی 2000ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی "ئیرلەند" و " بریتانیا" و "باکوری فەڕەنسا" ژیاون و ساڵی نوێیان لە 1ی نۆڤامبەر‌دا جێژن ئەگرت.
ئەم رێکەوتە هاوکات بوو لەگەڵ کۆتایی هاوین و کۆکردنەوەی بەرهەمی کشت‌وکاڵ و دەسپێکردنی تاریکی و سەرمای زستان. لە ڕوانگەی "کلێت"ـەکانەوە پاش هاوین و هاتنی سەرما هاوکات مردنی جەماوەریش دەستی پێئەکرد "کێڵت"ـەکان لایان وابوو کە شەوی بەر لە ساڵی نوێ، سنووری نێوان جیهانی زیندووان وجیهانی مردوان ئەسڕیتەوە یان لانیکەم لێڵ ئەبێت. لە شەوی 31ـی ئۆکتۆبەر‌دا ئەوان "سامهین"ـیان جێژن ئەگرت و لایان وابوو روحی مردووان ئەگەڕێنەوە و سەردانی ئەم جیهانە ئەکەن.  ئەوان لایان وابوو ئەم سڕانەوەی سنوورانە جیا لەو زەرەرانەی کە لە بەرهەمەکانیان ئەدا، ئەبێتە هۆی ئەوەیکە "درۆئید"ـەکان واتە قەشەکانیان، بتوانن بە باشی پێشبینی داهاتوو بکەن. بۆ خەڵکانێک کە بەگشتی ژیانێکی سادەیان هەبوو ئەم بۆچوونە ئەیتوانی لە زستانی تاریک‌دا دڵدارییان بداتەوە.
بۆ ڕێزگرتن لەم رووداوە "درۆئید"ـەکان داوایان لەخەڵک ئەکرد کە ئاگرێکی گەورە بکەنەوە و هەندێک لە بەرهەمەکانیان وەک قوربانی بخەنە ناو ئاگرەکەوە. لەم بۆنەیەدا جەماوەرەکە جلی تایبەتیان ئەکردە بەر و بە کەلەسەری ئاژەڵەکان یان پستی ئاژەڵەکان دەیانڕازاندەوە و هەوڵیان ئەدا باسی بەختی یەکتریان ئەکرد.
کاتێک بۆنەکە کۆتایی دەهات سەرلەنوێ ئاگری ناو ماڵەکانیان هەڵئەکردەوە کەوا پێشتر و سەر لە ئێوارە کوژاندبوویانەوە بۆ ئەوەی داوا لە ئاگرەکەی دەرەوە بکەن تا لەم زستانە ساردەدا بیانپارێزێ.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved