2/11/2019 04:19 PM

خەمۆکی پاش جیاوبوونەوە؛ هۆکار و چارەسەرەکان


کۆتایی پەیوەندی سۆزدارانە ئەتوانێ ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە ژیاندا دروست بکات. هەندێک جار ئەم ئاڵوگۆڕانه باشن، چونکە ئەتوانن ببنه هۆی گەشەی تاکەکەسی یان ئەوەی کە بەرەو پەیوەندییەکی باشترتان ببات. هەندێک جاریش ئەتوانێ ببێته هۆی ئاڵۆزییەکی دروونی. چونکە کاتیک مرۆڤ خوو بەکەسێک ئەگرێت، نەمانی ئەو کەسە بۆشاییەکی گەورە ئەخاته ژیانیەوە و ئەبێ لە سەرەتاوە پرۆگرامێکیتر بۆ ژیانی دابڕێژێتەوە و ئەم بابەتەش هەستێکی یەکجار ناخۆش بە مرۆڤ ئەبەخشێت. ئەگەرچی پاش هەڵوەشانەوەی پەیوەندی سۆزدارانه خەمبار بوون شتێکی ئاساییه، بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و سەرجەم ژیان بخاته ژێر کاریگەری خۆیەوە، ئەبێ لەگەڵ ڕاوێژکارێکی دەروونناس قسە بکەن. ئەوەی جێی دڵخۆشییه ئەوەیه کە ئاسەواری خەمۆکی پاش جیابوونەوە پاش شەش مانگ کەم کەم  لەناو ئەچێت و به تێپەڕبوونی کات دۆخی دەروونیتان سەقامگیر ئەبێتەوە. بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەته درێژەی هەبوو جگه  لە سەردانی ڕاوێژکاری دەروونناس، ئەبێ خۆشتان به ئەنجامدانی هەندێک کار، پرۆسەی چارەسەری کورت بکەنەوە. ئەم کارانه بریتین لە:

* دروست کردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز
* ئاگاداری لە تەندروستی، بۆ نموونه وەرزش کردن
* هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی بڕوا بە خۆبوون
* دەستەبەرکردنی واتایەکی نوێ لە ژیاندا
* خوێندنەوە و بەرزکردنەوەی زانیاری گشتی و تایبەت
* سەرقاڵییەکی گونجاوە لەم بارودۆخەدا ئەتوانێ یارمەتییەکی زۆر گەورە بێ. بێکاربوون و بیرکردنەوەی نیگەتیڤ دۆخەکە خراپتر ئەکات. کەوابوو هەوڵ بدەن لەو پیشەیەدا کە شارەزاییتان هەیه چالاکی بکەن، یان ئەوەی کە هەوڵ بدەن لە بوارێکدا کە لەگەڵ هەست و سۆزی ئێوە تەریبە شارەزایی بەدەست بهێنن.

 

سەرچاوە: verywellmind

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved