2/11/2019 04:29 PM

مێژوو - رێکەوتنی سایکسپیکۆ

لە ماوەی شەڕی جیهانی یەکەمدا، حکومەتی "بریتانیا" و "فەڕەنسا" بەشێوەی نهێنی بەم رێکەوتە گەیشتن کە ئیمپراتۆری عوسمانی دابەش بکەن بەسەرهەندێک ناوچەدا وەک بەشێک لەرێکەوتی سایکسپیکۆ کە لە 1916دا ئەنجام درا. بە پیی رێکەوتی سایکسپیکۆ بەشی زۆری وڵاتە عەرەبییەکانی ئیمپراتۆری عوسمانی دابەشکران لەنێوان ئەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی "بریتانیا" یان "فەڕەنسا"دا بوون وەک دەرکەوتی شەڕی جیهانی یەکەم.
سەربازەکانی "بریتانیا" و عەرەبەکان لە 1918دا "دیمەشق" و "حەلەب"یان داگیرکرد و "فەڕەنسا"ش کۆنتڕۆڵی سوریای ئەمڕۆ و "لۆبنان"ی لە 1920دا کرد. ئەم رێکەوتە کۆتایی بە نزیکەی 400ساڵ دەسەڵاتی عوسمانی لەو ناوچەیەدا هێنا.
حکومەتی "فەڕەنسا" بووە هۆی سەرهەڵدان لە نێوان خەڵکی "سوریا"دا. لە 1925ەوە تا 1927 خەڵکی "سوریا" دژ بە داگیرکاری "فەڕەنسا" هەستانە سەرپێ کە ئەمڕۆکە بە "شۆڕشی گەورەی سوریا" ناوی لێەبرێت.
لە 1936دا "فەڕەنسا" و "سوریا" دانووستانێکیان کرد کە بەپێی ئەو دانووستانە "فەڕەنسا" خەڵکی "سوریا"ی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ دێنا ئەژمار و "سوریا"ـش ئەبوو یارمەتی سەربازی و ئابووری بنێرێت بۆ "فەڕەنسا"
لە ماوەی شەڕی جیهانی دووهەمدا "بریتانیا" و سۆپای رزگاری خوازی "فەڕەنسا" سوریایان داگیرکرد، بەڵام پاش کۆتایی هاتنی شەڕ لەساڵی 1946دا "سوریا" بەشێوەی فەرمی وەک وڵاتێکی سەربەخۆناسرا

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved