2/11/2019 09:32 PM

سەرتاشخانەیەک و مارکێتێک داخران

لە گەڕەکی بەختیاری، لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی هەستان بە داخستنی سەرتاشخانەیەک کە لەلایەن لیژنەکانی مەڵبەندی تەندروستی بەختیارییەوە بڕیار لەسەر داخستنی دراوە، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مەرجی تەندروستی، چەندجار ئاگادارکراوەتەوە لە بەکارنەهێنانی گوێزانی (کافرمان) واتە ئەو گوێزانەی چەندجار بەکاردەهێنرێت بەڵام گويی بە ڕێنمايی لیژنەکان نەداوەو بڕیار لەسەر داخستنی درا.

لە گەڕەکی ابراهیم احمد سەرو مزگەوتی بەهەشت مارکێتیک داخرا کە لەلایەن لیژنەکانی مەڵبەندی تەندروستی قەیوان بڕیار لەسەر داخستنی درابوو بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مەرجى تەندروستی و نەبوونی مۆڵەتنامەی تەندروستی.

هەردوو داخستنەکە لەلایەن لیژنەی داخستنی چاودێری تەندروستی سلێمانی بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە جێبەجێکران. ئاگاداری هەردوو شوێنەکەش کراوە تا مەرجە تەندروستیەکان جێبەجێ نەکەن شوێنەکانیان بۆ ناکرێتەوە.

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی هەبوونی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو بە زووترین کات لیژنەکانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگاداربکەنەوە.

خاك - چاودێری تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved