لێكۆڵه‌رانی ئه‌ڵمانی له‌ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی نوێ بۆ پێوان و به‌راوردكردنی هۆكاره مه‌رگهێنه‌ره‌كان، ئاكامێكی نوێیان له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو وه‌رگرتووه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌ناو سه‌رجه‌م مادده هۆشبه‌ره‌كان (یاسایی و نایاسایی) كه مرۆڤ به‌كاریان ده‌هێنێت، بێشك كهول كوشه‌نده‌ترینیانه. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نیكۆتین، كۆكائین و هێرۆئین ده‌كه‌ونه دوای ئه‌وه‌وه، به‌ڵام حه‌شیش له‌چاو ئه‌وان كه‌مترین مه‌ترسی هه‌یه. به‌پێی ئاكامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ژیرانه‌تر ئه‌مه‌یه كه له‌جیاتی مادده نایاساییه‌كان، مرۆڤه‌كان سه‌رنجی زۆرتریان بده‌نه لایه‌نه زیانبه‌خشه‌كانی كهول و توتن. له كهوله‌وه بۆ كۆكائین، له حه‌شیشه‌وه بۆ هێرۆئین تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆرو پسپۆری جیهانی بواری مادده هۆشبه‌ره‌كان د.Jurgen Rehm سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، گرنگی داوه به ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكار له‌ئاست رێژه‌ی مه‌ترسی چه‌ندین مادده‌ی وه‌ك: هێرۆئین، نیكۆتین، كانابیس (حه‌شیش)، كۆكائین، كهول، ئامفێتامین، مێتادۆن و MDMA. له‌مشێوه‌یه‌دا كه به (MoE) ده‌ناسرێت، پێناسه‌ی مه‌ترسیداربوونی مادده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌راوردكردنی رێژه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نێت. حه‌شیش به‌راورد له‌گه‌ڵ كهولدا كه‌م مه‌ترسییه ئاكامه‌كان سه‌رسوڕهێنه‌ر بوون، به‌وپێیه‌ی كهول له‌چاو سه‌رجه‌م مادده‌كانی تر پڕمه‌ترسیترو كوشه‌نده‌تر بوو له هه‌ردوو ئاستی تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ك له‌ئاستی تاكه‌كه‌سدا كهول و نیكۆتین سه‌ره‌كیترین بكوژن و هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ هێرۆئین و كۆكائین كه به "مادده هۆشبه‌ره پڕمه‌ترسییه‌كان" ده‌ناسرێن، به‌ڵام حه‌شیش، ئامفێتامین، مێتادۆن و MDMA، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م مه‌ترسیترن. ئاماره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بۆمان ده‌رده‌خات كه كهول وه‌ك ته‌نها مادده‌ی پڕمه‌ترسی یاسایی، نزیك به 114 به‌رامبه‌ر له حه‌شیش مه‌ترسیدارترو كوشنده‌تره. لێكۆڵه‌ران بیرمان ده‌خه‌نه‌وه كه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا سه‌رنج نه‌دراوه‌ته كاریگه‌رییه درێژماوه‌كان، چه‌شنی شێرپه‌نجه یان مه‌ترسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رنجه به‌كارهاتووه‌كان. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure