ژنانی شەڕکەر، چەکدار و فەرماندە لە ماوەی سەدان ساڵدا بوونیان بووە. مێژوونووسانی ئەمڕۆ توانیوایانە سەر لە نهێنی ئەم خاتوونە شەڕکەرانە دەربێنن و تێبگەن چۆن ئەمانە هەم شەڕیان کردووە و هەم فەرمانیان کردووە بە گشت سۆپاکەیان. لەم وێنانەدا مێژوونووسان وێنەی چەن کەس لەم ژنانەمان بۆ وێنا ئەکەن. 12000ی بەر لە زایین، "فوو هائو"، ژێنڕاڵی "شانگ داینەستی" لەوانەیە "فوو هائو" یەکەمین ژنێکی شەڕکەر بێت کە ناوی و چیرۆکەکەی لە مێژوودا ماوەتەوە. ئەو هاوسەری سەرەکی ئیمپراتۆر "ئوو دوو جینگ" بووە. "فوو هائو" فەرماندەیەکی نیزامی بووە. توێژینەوەکان لەسەر نووسراوە چینییەکان نیشان ئەدەن کە "فوو" سۆپای رێنوێنی کردووە و لە دیاری کردنی شوێنی حەسانەوەیاندا رۆڵی گێڕاوە. لەناو گڵکۆکەیدا پتر لە سەدان چەک دۆزراوەتەوە. 358-320 بەر لە زایین، "کینان"، رێبەری ماکادۆنیا "کینان" ، خۆشکەزای "ئەلێکساندر"ی گەورە، بەر لەوەی بگاتە تەمەنی 20ساڵان وەک رێبەرێکی بلیمەتی سۆپایی سەیر ئەکرا و رێزی لێئەگیرا. ئەو رێبەری سۆپای ماکادۆنیا بوو و هەندیک لایان وایە کە لەوانەیە سوارکاریش ببێت و لە شەڕەکاندا بەشداری کردبێت "پۆلانیووس" کە نووسەرێکی سەدەی دووی بەر لە زایینییە ئەڵێت ئەو سۆپایەکی تێشکاند و لە شەڕی دەستەویەخەی لەگەڵ شاژنەکەیاندا، شاژنی سۆپای بەرامبەری کوشت. 361-411 زایینی، "ماوییا"، رێبەری شۆڕشگێرانی دژ بە رۆمییەکان شاژنی مێردکوژراوی عەڕەبەکان "ماوییا"، بەسەر عەشیرە یەکگرتووەکاندا حکومەتی ئەکرد کە پێیان ئەگوترا "کۆمەڵەی تانووخ" و رێبەریی ئەم کۆمەڵەیەی ئەکرد لەسەدەی چواردا. دژ بەحکومەتی "رۆم" شۆڕشێکی دەسپێکرد لەو شوێنەی کە ئێستا پێی ئەگوترێ "سوریا". ئەو لە تاکتیکی چریکی کەڵکی وەرگرت و هێزەکانی ناردە نەو فەڵەستینەوە و سۆپای رۆم شکستی هێنا و ناچار بوو سەرکەوتنەکەی بسەلمێنن.
سەرچاوە: nationalgeographic خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure