3/11/2019 08:39 PM

مێژوو - سوریای کۆن


سوریا شوێنی یەکێک لە کۆنترین شارستانییەتەکانی جیهانە کە خاوەنی میراتێکی بەهێزی کەلتووری و هونەرییە. لە سەرەتای شارستانییەتی کۆنەوە تا ناساقامگیری ئیستاکە و شەڕی ناوخۆ، سوریا وڵاتێک بووە کە مێژووییەکی زۆر ئاڵۆزی بووە.
کۆنتەرین بەڵگەیەک کە هەبوونی شارستانیەت لەو ناوچەیەدا پشتراست ئەکاتەوە ئەگەڕێتەوە بۆ 700000 ساڵ لەمەوبەر. دێرینە ناساکان ئێسکی مرۆڤی "نئاندێرتاڵیان" لەم ناوچە دۆزیوەتەوە کە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. "ئیبڵا" یەکێک لە شارەکانی سوریایە کە وابیر ئەکرێتەوە نزیکەی 3000ساڵ بەر لە زایین بوونی بووە، ئەمە یەکێک لە کۆنترین شارەکانە کە تا ئێستا لە لایەن دێرینە ناسانەوە هەڵکٶڵدراوە.
لەمێژوودا زۆر حکومەت دەسەڵاتی سوریایان بەدەستەوە بووە ئەو حکومەتانە بریتین لە: میسرییەکان، هیتیتییەکان، سوومێریەکان، ئاسۆڕییەکان، میتانییەکان، بابلیەکان، فینیقیەکان، فارسەکان، یۆنانییەکان و رۆمییەکان.
لە کتێبە پێرۆزەکاندا ئاماژە بە سوریا کراوە. "پاوڵی رەسوول"  ئاماژە ئەکات بە " ڕێگا وبانی دیمەشق کە یەکێک لە شارەکانی سوریایە و ئەڵێت لەوێ ئایینی خۆی گۆڕیوە. کاتێک ئیمپراتۆری رۆم تێکشکا  "سوریا" بووە بەشی رۆژهەڵاتی یان "ئیمپراتۆری بیزانس" لە ساڵی 637 زایینی‌دا موسوڵمانان ئیمپراتۆری بیزانسیان تێکشکاند و دەسەڵاتی سوریایان بەدەستەوە گرت و بەخێرایی ئایینی ئیسلام لەو شوێنە پەرەی ساند. "دیمەشق" کرا بە پایتەختی جیهانی ئیسلام  بەڵام دواتر لە 750 زایینیدا "بەغدا" شوێنی ئەوی گرتەوە و هەر ئەمەش لە باری ئابوورییەوە بووە هۆی لاواز بوونی "دیمەشق" و پاش ئەمە زۆر حکومەتی جۆراوجۆر دەسیان بەسەردا گرت.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved