به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنییه‌وه 30 ساڵ پڕ له خه‌بات و تێكۆشان، پڕ له خۆڕاگری، پڕ له پرسیار 4/11/2019، سێ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت، رێكخراوێك كه له هه‌ناوی شۆڕشی نوێوه، له ساته‌وه‌ختی مه‌ینه‌تییه‌كانی ژنانی كوردستانی باشور، له كۆمه‌ڵكوژی چه‌كی كیمیاوی و ئه‌نفال و راگواستن و ته‌عریب...، له‌دایكبووبێت هه‌رگیز له خه‌بات و تێكۆشان كۆڵ نادات و ناوه‌ست و شێوازی خه‌باتی به‌پێی هه‌لومه‌رجی ره‌خساو ده‌گۆڕێت، هه‌میشه به‌رده‌وامه له شۆڕش و تێكۆشان دژی هه‌ر سته‌مێك كه له ژنی كورد بكرێت، هاوكات له‌گه‌ل خه‌باتی به‌رده‌وامی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی جێنده‌ری له هه‌موو كایه سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. كه‌م نین ئه‌و ده‌ستكه‌وت و گۆڕانكارییانه‌ی له كوردستانی باشوردا بۆ ژنان به‌ده‌ستهاتووه، (ئه‌گه‌رچی له ئاست خواستی یه‌كێتی ژناندا نییه)، به‌ڵام یه‌كێتی ژنانی كوردستان رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه تیایاندا‌و له ئاستی پێوه‌ره جیهانییه‌كانیشدا یه‌كێتی ژنانی كوردستان پرسێك نییه بۆ ژن كاری تیادا نه‌كردبێت. له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی كاركردنیدا، مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆماركردووه‌و توانیوییه‌تی به‌گژ هه‌موو ئه‌و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا بچێته‌وه كه دژ به دۆزی ژنه. زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی كه روبه‌رووی یه‌كێتی ژنان ده‌كرێته‌وه‌و ده‌ڵێن بۆ؟، ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین كه رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وامه‌و هه‌رگیز كۆتایی نایه‌و یه‌كێتی ژنانیش به‌رده‌وامه‌و هه‌موو ژنێكیش به‌بێ جیاوازی بۆی هه‌یه له ریزه‌كانیدا خه‌بات بكات، به‌مه‌رجێك بڕوای به به‌رنامه‌و پره‌نسیپی یه‌كێتی ژنان هه‌بێت. ئه‌مسال ئه‌م یاده له بارودۆخێكی دژوار‌و سه‌ختدایه، به‌هۆی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان و هێرشی دوژمنانی كورد بۆ سه‌ر گه‌لانی رۆژئاوا‌و دوباره كردنه‌وه‌ی تراجیدیاو مه‌رگه‌ساته‌كانی كوردستان. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه دڕاندنه‌و نامرۆڤانه‌یه ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و شانازیش به خه‌بات و به‌رخودانی ژنانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا كه رۆژئاوا برینداره، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی گیانی ژنانی به‌دیلگیراو و مامه‌ڵه‌كردنیان به‌پێی بڕیاری (1325)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له ره‌فتاری توندوتیژی له‌ته‌ك دیله‌كانداو پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌رده‌بڕین و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد‌و هاوخه‌باتی بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گشت داگیركه‌ران. یه‌كێتی ژنانی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure