به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ كێشان، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ره‌دا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست. له بازگه‌ی تاسڵوجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (600) كارتۆن جگه‌ره‌ی پلێشه‌ردا ده‌گرێت كه به‌هۆی كۆنی به‌رواری دروستكردنه‌كه‌یه‌وه خراپبووه‌و شیاوی كیشان نییه. به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی له هه‌ولێره‌وه باری كردووه‌و هێناویه‌تی بۆ سلێمانی، به‌رله‌وه‌ی جگه‌ره‌كه بگاته كۆگاكانی عه‌مباركردن له ناوچه‌ی ژاڵه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان ته‌واوی جگه‌ره‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كشی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure