4/11/2019 09:29 AM

یەکەم ژنە شەڕکەرەکانی جیهان - بەشی دووهەم

 

1582-1663، "نجینگا"، شاژنی ئافریقای رۆژئاوایی
"نجینگا" کاتێک کە خەریکی پاراستنی وڵاتەکەی واتە " ندۆنگۆ" و "ماتامبا" بوو دژ بە "پۆرتەگالیەکان، هەم لە شەڕی پارتیزانی کەڵکی وەرگرتووە و هەم کەڵکی لە دیپلۆماسیش وەرگرتووە. ئەو لەتەمەنی 75 ساڵاندا سەربازانی گەنجی ئامادە ئەکرد و پەروەردەی ئەکردن بۆ شەڕ دژ بە سۆپای خوێنڕێژ کە کەڵکیان لە چەکی ترسێنەر وەرئەگر"نجینگا" سەربازەکانی فێر کردبوو کە بە سەماوە بەرەو ڕووی ڕمبی دوژمن ببنەوە و خۆشی لە شەڕدا رێبەری ئەکردن.

1771-1825، "لاسکارینا بۆبۆلینا"، فەرماندەی شەڕی سۆپای "یۆنان"
ئەوخاوەنی پاپۆربوو وهەروەها سەرکردەیەکی ناسیۆنالیست بوو کە بە نهێنی فەرمانی کرد پاپۆڕێکی تایبەت بە شەڕی بۆ ساز بکەن، پاش ئەمە فەرمانی شەڕی دەرکرد بۆ رزگار کردنی وڵاتەکەی لە دەست ئیمپراتۆری "عوسمانی". ئەو هێرشی بردە سەر یەکێک لە بەندەرەکانی عوسمانییەکان و تێکیشکاند. پاش ئەمە لە لایەن سۆپاکەیەوە ناسناوی "کاپیتانیسا"ی بۆ هەڵبژێردرا، واتە کاپیتانی ژن.

 

سەرچاوە: nationalgeographic

خاک _ پشکۆ کامەران

1780-1862، "جووانا ئازۆردۆی دێ پادیلا"، شۆڕشگێری ئەمریکای باشوری
"ئازۆردۆی" لەگەڵ هاوسەرەکەی "مانۆئێل پازیلدا" دژ بە چەوساندنەوەی سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەی ئیسپانیا مەتەرێزیان بەست. ئەوان سۆپایەکی شۆڕشگێریان بۆنیات نا و شەڕێکیان دەست پێکرد بۆ پاراستنی ئەو شوێنەی کە ئێستا پێی ئەگوترێ "بوولێڤیا" و "ئارجانتینا". 
فەرمانی بەسەربازە پیاوەکان ئەکرد و بۆ بوێری لە گۆڕەپانی شەڕدا ناوبانگی هەبوو و پاش گیان بەخت کردنی هاوسەرەکەشی دەسی لە خەبات نەکێشاوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved