4/11/2019 12:05 PM

چۆن لە هەرا و هۆسەی ئەم سەردەمەدا کتێب بخوێنینەوە؟

ژیانی مۆدێرن سەرقاڵییەکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ دروست کردووە. ئەم سەرقاڵیانه بەشێکیان ئەگەڕێنەوە بۆ زەین و دەروون و هەر بەم هۆیەش ئەبنه رێگر لەبەردەم خوێندنەوەدا. بەداخەوە کاتێک بەتەماین کتێبێک یان وتارێک بخوێنینەوە، دەنگی تەلەڤیزیۆن و قسە کردنی کەسانی دەوروبەرمان باکگراوندێکی هەمیشەیین و ڕێگه نادەن تەرکیز بکەینە سەر خوێندنەوەکەمان. هەندیک کەس لایان وایه مرۆڤ ئەو تواناییەی هەیه کە هاوکات چەندین کار ئەنجام بدات. بۆ نموونه هەم گوێ بگرێت و هەمیش بخوێنێتەوە. ئەم بابەتە لە ڕواڵەتدا جێبەجێ ئەبێت، بەڵام کارکردی زەینی مرۆڤ لە کاتی ئاوەهادا دائەبەزێت. گوێگرتن لە پارچەیەک مۆسیقا بەهێدفۆن ڕێکارێکە کە هەندێک کەس کەڵکی لێوەردەگرن. ئەگەر تەنیا مۆزیکێکی ئارام بێت لەوانەیه کارکردی ئەرێنی بێت، بەڵام نابێت قسە/ شێعری لەگەڵ بێت.
بابەتێکی دیکە ئەوەیه کە ئەگەر تەنانەت لە ژوورێکی زۆر ئارام و بێدەنگیش بن، دیسانیش ئەو سەرقاڵیانەی کە جیهانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستیان کردووە، رێگری لە خوێندنەوەیەکی باش ئەکەن. بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە ئەو خوێنکارانەی کەوا بەماوەی ٣ کاتژمێر لە ژوورێکی بێدەنگ سەرقاڵی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بوون، لەگەڵ ٣٥ هۆکاری زەینی روبەڕوو بوونەتەوە کە رێگر بوون بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان. بەپێی توێژینەوەیەکی دیکە دەرکەوتووە کە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا "فەیسبووک" لە هەمووان زیاتر مێشکی کەسەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ ئەکات.
بەپێی ئەو قسانەی کرا، سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەتوانێ پێشگیری بکات لە شێواوی زەین و دواجار دەستەبەرکردنی فەزایەکی گونجاو بۆ خوێندنەوەی کاری هزری. بوونی پلانێکی تۆکمه و هەروەها شوێنیکی تایبەت بۆ خوێندنەوەش ئەتوانێ ڕێخۆشکەر بێت بۆ ئەم مەبەستە.

 

سەرچاوە: theconversation

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved