جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: مانگانه بڕی 5 هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك. ئاكۆ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: مانگانه بڕی 5 هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك له ماڵان و هی دوكان و شوێنه‌كانی تر جیاواز ده‌بێت. وتیشی: ئه‌و نرخه شاره‌وانی دیارینه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ ماڵان بڕی 5 هه‌زارو بۆ شوێنه‌كانی دیكه نرخی جیاوازی دیاری كردووه. ئاكۆ عه‌لی وتیشی: بڕیاربوو مانگی 10 ته‌نها پاره له شوێنه بازرگانییه‌كان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند با له مانگی 11 وه به‌شێوه‌ی گشتی هه‌موو هاووڵاتیان پاره‌ی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بده‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure