4/11/2019 09:16 PM

ئەوەی پێویستە لەسەر نیکۆتین بیزانیت

نیکۆتین مادەیەکی کیمیاییە کە نیترۆجینی تێدایە، و لە ڕێگەی چەندین جۆری گیاکانەوە بۆ نموونە تووتن دروست دەبێت. دەکرێت بە شێوەی دەستکردیش ساز بکرێت.

نیکۆتین لە خۆیدا نە دەبێتە هۆی شێرپەنجە و نە زۆریش زیانبەخشە بەڵام بە توندی دەبێتە هۆی خووگرتن و وابەستەبوون خراپترین کاریگەریی ئەو ماددەیە.

کاتێک کەسێک نیکۆتین بە کار دەهێنێت، هەست بە بەهێزبوون دەکات. ئەمەش بە هۆی ئەوەیە کە نیکۆتین ڕژێنەی ئادرێناڵ دەورووژێنێت کە ئەوەش دەبێتە هۆی ڕژانی ئادرێناڵین. ڕژانی ئادرێناڵین جەستە دەورووژێنێت، خێرا گلۆکۆز ئازاد دەبێت و لێدانی دڵ  و چالاکیی هەناسەکێشان زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.

چەند ڕاستیی سەرنجراکێش لەسەر نیکۆتین ئەمانەن:
•جوون و هەڵمژینی تووتن بە شێوەی گشتی ڕێژەیەکی زیاتر کە جگەرەکێشان، نیکۆتین دەباتە ناو لەشمانەوە.
• وازهێنان لە نیکۆتین لانیکەم هێندەی وازهێنان لە هیرۆیین ئاستەمە.
• نیکۆتین کاریگەریی لاوەکی لەسەر دڵ، هۆرمۆنەکان، کۆئەندامی گەدە و ڕیخۆڵە دەبێت.
• هەندێک توێژینەوە دەڵێن لەوانەیە نیکۆتین ببێتە هۆی باشترکردنی یادەوەری و تەرکیزکردن. 
•لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە یەک ملیارد کەس خوویان بە بەکارهێنانی تووتن گرتووە.


خاک. sm




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved