5/11/2019 09:35 AM

ڕۆژی مردووان لە مەکسیک؛ جەژنێک بۆ گەڕانەوەی مردووەکان بۆ زەوی


رۆژی مردووان (Day of the Dead) لە 31ی ئۆکتۆبەرەوە تا 2ی نۆڤەمبەر لە شار و لادێکانی مەکسیک بەڕێوە ئەچێت. لەم جەژنەدا خەڵکی ئەم وڵاته یادی مردووەکانیان ئەکەن، بەڵام لاتان وانەبێ ئەیکەن به شین و شەپۆڕ، بەپێچەوانه ئەیکەن به خۆشی هەڵپەڕین. مەکسیکیەکان لەم ڕۆژەدا سەردانی گۆڕستانەکان ئەکەن و گۆڕەکان ئەڕازێننەوە و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیان و هاوڕێیان و خزمانی کۆچکردوویان کاتێکی خۆش ڕائەبوێرن. ئەم خەڵکە لەسەر ئەم بڕوایەن کە ڕۆحی ئەم مردووانه بەماوەی ڕۆژێک ئەگەرێنەوە بۆ زەوی. بەر لەوەی ئیسپانیا هێرش بکاته سەر مەکسیک، خەڵکی ئەم وڵاته مردووەکانیان لە تەنیشت ماڵەکانیان ئەناشت و پێداگربوون لەسەر ڕاگرتنی پەیوەندی لەگەڵ باب و باپیرانی خۆیان. بەڵام بەهاتنی ئیسپانیا و کاتۆلیکەکان، بەڕێوەچوونی "ڕۆژی پاکان" و "داوای یارمەتی لە رۆحەکان" لەگەڵ بیروبڕوای دێرینی مەکسیکییەکان تێکەڵ بوو، بوو بەم جەژنەی کە لە ئێستادا لە مەکسیک بەڕێوە ئەچێت. ئەوان لایان وایه رۆحی مناڵە کۆچکردووەکان لە نیوەشەوی 31ی ئۆکتۆبەردا ئەگەرێتەوە لای خێزانەکەی و دواتر ئەڕۆنەوە. لە دوو ڕۆژی دواییدا رۆحی گەورەساڵەکان ئەگەرێنەوە. مەکسیکییەکان به خواردنی ئەو خۆراکانەی وا کەسی مردوو حەزی لێی بووە، میوانداری لە رۆحیان ئەکەن و مێزی "عیشای رەبانی" کە به باشترین شێوە ڕازاوەتەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دروست ئەکەن و لایان وایه خۆرانی رۆحەکان بۆن و بەرامەی ئەم خۆراکانەیه. یەکێک لەو شتانەی کە لەسەر مێزەکەی دائەنێن، کەلەسەرێکە کە ناوی مردووەکەی لێ نووسراوە.
رۆژی مردووان وهەلۆوین خاڵی هاوبەشیان زۆرە و هەردوکیان تێکەڵاوێکن لە باوەڕە دێرینەکان و ئایینی کرستیانی. گرنگترین خاڵی هاوبەشی ئەم دوو جەژنه ئەوەیه کە لایان وایه لەم چەند ڕۆژه تایبەتەدا رۆحی مردووەکان ئەگەرێنەوە بۆ زەوی.

 

سەرچاوە: tripsavvy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved