5/11/2019 10:35 AM

گۆڕەپانی سووری مۆسکۆ


گۆڕەپانی سوور لە ناوەندی شاری مۆسکۆی روسیادا هەڵکەوتووە. هەر گەشتیارێک بڕوات بۆ مۆسکۆ ئەبێ لەم گۆڕەپانەوە تێپەڕبێت و پاشان سەردانی شوێنەکانی دیکە بکات. گۆڕەپانێک کە مێژووی روسیا بەتەواوەتی ئەگێڕێتەوە. لەجیهاندا کەمن ئەو گۆڕەپانانەی کە پێکهاتبێ لە کڵێسا، دیواری بەرز، کۆشک و قەڵا، مۆزەخانه،گۆرستان و هەروەها ناوەندێکی کڕین و فرۆشتنی گەورە. لەم گۆڕەپانەدا کۆمەڵێک باڵەخانە بەرچاو ئەکەوێت، هەر لە شێوەی بیناسازی سەدەی پازدەهەوە تا سەدەی بیستەم و ئەم جیاوازیانه بەشێوەیەکی گونجاو لە پەنا یەک خەریکی درێژەدان بە مێژوون.
گۆڕەپانی سوور پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ ژیانی خەڵکی روسیا هەیه. هەر بۆیه بەردەوام شوێنی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ و کۆنسێرت و جەژنەکانی سەر شەقامه. زستانانیش ئەبێته شوێنێک بۆ وەرزشی خلیسکێنه. لەم گۆڕەپانەدا و لە بۆنەی تایبەتدا ماڕشی سەربازیش بەڕێوە ئەچێت.  بۆ نموونه جەژنی سەرکەوتنی روسیا لە شەڕی جیهانی دووهەمدا.
ماوەیەکی زۆری پێچوو تاوەکو دەوروبەری دیوارەکانی کرێملین ئاوەدان ببێتەوە. لە کۆتاییەکانی سەدەی پازدەهەمدا دیوارە بەردینەکانی کرێملین و بازاڕەکانی بەشی رۆژهەڵاتی ئەم کۆشکە دروست کران. بەڵام لە ئاگرکەوتنەویەکی گەوەرەدا کە ساڵی 1493 ڕوویدا، فرۆشگە بچووکەکان لەناوچوون و ئێستاش خەڵکی مۆسکۆ بەم شوێنه ئەڵێن "شوێنه سووتاوەکە".  لە سەدەکانی دیکەدا کڵێسای "سەنت باسیل" و " تاوەری سپاسکایا" کە دوو دانه لە شوێنه سەرنجڕاکێشەکانی گۆڕەپانی سوورن دروست کران. جێی ئاماژەیه خەڵکی روسیا ئەم گۆڕەپانه به ناوی "گۆڕەپانی جوان" ئەناسن، بەڵام لە یەکەم وەرگێڕانەکاندا به هەڵە به "گۆڕەپانی سوور" وەرگێڕدراوە و به گشتی ئەم ناوەشی بەسەردا سەپاوە. گۆڕەپانی سوور تەنها شوێنی پیاسەکردنه و ئۆتۆمبێلی لێ نییه. جێ ئاماژەیه "لێنین" و "ستالین" کە هەردوکیان لە ڕێبەرانی یەکیەتی سۆڤێتن لەم گۆڕەپانەدا نێژراون. 

 

سەرچاوە: moscovery

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved