5/11/2019 12:08 PM

سەرچاوەی شەڕی شەش رۆژە لە نێوان ئیسرائیل و عەرەبەکاندا

لە ڕاستیدا بوونی هەندێک ناکۆکی لە سەر شوێنی راستەقینەی سنوورەکان بووە هۆی هەڵایسانی شەڕی شەش رۆژە. لە ناوەڕاستی دەیەی 60دا، ئەو چریکە فەڵەستینییانەی کە "سوریا" پشتیوانی لێ ئەکەردن دەستیان کرد بە هەندێک ئۆپێراسیۆنی چریکی دژ بە سیستەمی بەرگری "ئیسرائیل"یەکان.
لە ئاپریلی 1967ـدا شەڕێکی کورت لە نێوان "ئیسرائیل" و "سوریا"ـدا ڕوویدا کە شەڕێکی زۆر قورس بوو و تێیدا کەڵکیان لە تۆپخانە و هێزی ئاسمانی وەرگرت. لەم شەڕەدا شەش فڕۆکەی جێتی "سوریا" خاپوور کران.
لەپاش شەڕەکەی ئاپریل "یەکێتی سۆڤێت" هەندێک زانیاری دا بە حکومەتی "میسر" و ڕایگەیاند کە "ئیسرائیل" خەریکە سەربازەکانی بەرەو بەشی باکوری سنوورەکان ئەبات.  ئەویش لە کاتێکدا بوو کە "سوریا" بەتەما بوو هێرشێکی قورس بکاتە سەر "ئیسرائیل". ئەگەرچی ئەم زانیارییانە زۆر ورد نەبوون، بەڵام سەرەڕای ئەمەش سەرۆککۆماری "میسر"  واتە "جەماڵ عەبدۆل ناسر"ی هاندا کە دەست بکات بە ئۆپێراسیۆنێکی دژە هێرش.
بەم جۆرە و بۆ نیشاندانی پشتیوانی کردن لە هاوپەیمانەکەی واتە "سوریا"، ناسر بڕیاریدا تا هێزەکانی "میسر" بەر لەوان بکەونە ڕی بەرەو "نیمچە دورگەی سینا" واتە ئەو شوێنەی کە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نێونەتەوەیی لێ دەرکرابوو کە بۆ نزیکەی یەک دەیە لەگەڵ "ئیسرائیل" پاراستنی ئەم سنوورانەیان بەدەستەوە بوو.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved