له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، مانگی رابردوو له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زۆر خۆراك و موادی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌و له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه. به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له مانگی 10ی 2019 زیاتر له (51) تۆن كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و دواتر به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له‌ناوبراوه. له راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردندا هاتووه؛ بڕی ئه‌و خۆراك و مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بریتیبوون له خۆراكی منداڵ، خواردنه‌وه‌ی كهولی، گۆشتی ئاژه‌ڵ، برنج، هه‌نگوین، جگه‌ری توركی، شه‌ربه‌ت، شیری نیدۆو كیكۆز، قاوه، ئاوی كانزایی، میوه‌ی جۆراوجۆر، دۆشاوی ته‌ماته، ترشیات و خواردنه له قوتونراوه‌كان، توتنی نێرگه‌له‌و قاعیده‌كه‌ی، پاقله‌ی وشك، له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر مه‌وادی جوانكاری ئافره‌تان و موادی پاككه‌ره‌وه‌و دایبی و قاپی سه‌فه‌ری به‌هۆی نه‌شیاوییان بۆ به‌كارهێنان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان له‌ناوبراون. سه‌رباری ئه‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوبراوه، به‌شێك له‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی تری قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه راسته‌وخۆ له‌ناوبراون. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure