5/11/2019 11:26 PM

به‌مشێوه‌یه‌ گرنگی به‌ جلوبه‌رگ بده‌

زۆربه‌ی خانمان زۆرجار نازانن به‌كام شێوه‌ جلوبه‌رگ بپۆشن یان كام پارچه‌ جلوبه‌رگه‌ هه‌ڵبژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین جلوبه‌رگ له‌ تاكه‌كانتدا هه‌ن هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ سه‌خت ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند جۆره‌ پارچه‌یه‌ك هه‌ن تۆ پێویسته‌ دابینی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ ئاسان بێت، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بتوانیت جلوبه‌رگ هه‌لًَبژێریت بۆ پۆشین.

له‌كاتی گونجاندنی جلوبه‌رگدا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستپێبكه‌، بۆ نموونه‌ پانتۆڵێكی كاوبۆ له‌گه‌ڵ تیشێرتێك هه‌ڵبژێره‌، بۆ په‌ره‌پێدان به‌ هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ زۆرگرنگه‌ بزانیت له‌كام ستایله‌دا خۆت ده‌بینیته‌وه‌، به‌دوایدا گرنگی به‌ هه‌ڵبژاردنی جوتێك پێڵاوی بنبه‌رز بده‌، هه‌روه‌ها ئیكسسوارات هه‌ڵبژێره‌ له‌ڕه‌نگی ئاڵتونی، به‌مشێوه‌یه‌ گرنگی به‌ هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ بده‌ بۆ پۆشین به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت و زۆر خۆت هیلاك بكه‌یت.

ئه‌و پارچه‌ جلوبه‌رگانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ناو كه‌نتۆره‌كه‌تدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ ئاسان بێت بۆدیه‌كی ساده‌یه‌و هه‌روه‌ها تیشێرتێكی سپی له‌گه‌ڵ چاكه‌تێكی ره‌ش، ئه‌م پارچه‌ جلوبه‌رگانه‌ بۆ چه‌ند وه‌رزێكی جیاواز به‌كاردێن، هه‌میشه‌ گرنگی به‌كڕینی ئه‌وجۆره‌ جلوبه‌رگانه‌ بده‌ كه‌ بۆ چه‌ند وه‌رزێك به‌كاردێن و هه‌روه‌ها بۆ گونجاندن ئاسانه‌و له‌چه‌ند ستایلێكی جیاوازدا ده‌گونجێن.

خاك – وكالات





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved