لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه كه گروپی خوێن په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی هه‌یه. بۆ نموونه له هه‌ندێك له گروپه خوێنه‌كاندا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مارو گرفته‌كانی زه‌ین زۆرتره، له كاتێكدا گروپی خوێنی O له به‌رامبه‌ر توشبوون به شێرپه‌نجه‌دا پارێزراوتره. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، دوای ئه‌وه‌ى كه پزیشكه‌كان گروپه خوێنه جیاوازه‌كانیان ناسی، ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێك نهێنی له‌خۆگرتووه كه تا ئه‌م كاته‌ش سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئاشكرا نه‌بووه. هه‌روه‌ها گروپه خوێنه‌كان تا راده‌یه‌ك روونیده‌كه‌نه‌وه كه توشی كام له نه‌خۆشییه‌كان ده‌بین و هه‌روه‌ها به‌گشتی كام له گروپه خوێنه‌كان باشترن له‌وانی تر. به‌گشتی له جیهاندا چوار گروپی خوێنی سه‌ره‌كی بوونی هه‌یه. به‌ڵام جیاوازی ناوچه‌ییش به‌رچاوه، بۆ نموونه له ئه‌مریكای لاتین گروپی خوێنی O زۆر به‌ربڵاوه، له كاتێكدا له‌ناو سكاندیناوییه‌كاندا گروپی خوێنی A فراوانییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه. گروپی خوێنی O شای گروپه خوێنییه‌كانه گه‌ر گروپی خوێن O بێت، ئه‌وا به‌گشتی چانسی باشتان هه‌یه بۆ ژیانێكی دوور له شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌روه‌ها گرفته‌كانی زه‌ین. به‌پێی یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه‌سانی خاوه‌ن گروپی خوێنی A، B، AB ، له‌چاو كه‌سانی خاوه‌ن گروپی خوێنی O ، 15% ئه‌گه‌ری مردنیان به نه‌خۆشییه‌كان دڵ و ده‌مار زۆرتره. جگه له‌مانه گروپی خوێنی O تا راده‌یه‌ك جه‌سته له شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت. لێكۆڵه‌ران هۆكاری ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یی كه له جه‌سته‌ی كه‌سانی خاوه‌ن گروپی خوێنی A، B، ABدا به‌پته‌وه‌ی له‌ئارادایه‌و خۆی ده‌بێته هۆكارێك كه ورده‌ورده جه‌سته بكه‌وێته‌به‌ر مه‌ترسی شێرپه‌نجه، له كاتێكدا گروپی خوێنی O نه‌رمونیانتره. AB ده‌توانێت ببێته هۆی گرفته‌كانی زه‌ین یه‌كێكی تر له لێكۆڵینه‌وه سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌ریخستووه كه كه‌سانی خاوه‌ن گروپی خوێنی AB له‌چاو گروپه‌كانی تر، 82% زۆرتر توشی گرفته‌كانی زه‌ین و بیر ده‌بن. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه گروپی خوێن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی مه‌یینی خوێن و بڕێك له گروپه خوێنییه‌كان ئاسانتر ئه‌مه‌یێن و ده‌بنه هۆی پێكهاتنی گرێی خوێنی بچووك و به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بیر‌و زه‌ین داده‌نێن. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure