6/11/2019 01:11 PM

ئاشکرابوونی کەسایەتیت بەهۆی هەڵبژاردنی یەکێک لەم وێنانەوە

ئەبێ ئەوەی بزانن کە تایبەتمەندی رەوشتی مرۆڤەکان بابەتێکی سەقامگیر نییه و گۆڕانی بەسەردا دێت. بەم حاڵەشەوە تەنانەت هەندێک لە رەفتارە بچووکەکانیش ئەتوانێ گوزارشتێک بێت لەشێوەی هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان. بۆ نموونه شێوەی بەڕێدا رۆیشتن و هەنگاونان ئەتوانێ هەندێک لە نهێنییەکانی کەسایەتی مرۆڤ دەربخات. لەم بابەتەدا ئێمه تاقیکاریەکمان رێک خستووە بەم شێوەیە: بەبڕوای ئێوە روخساری کام یەک لەم خانمانه کە پشتیان لە ئێمەیە جوانترە؟ وڵامی ئەم پرسیارە نهێنییەکانی کەسایەتیت ئاشکرا ئەکات:


١-ئەگەر خانمی ژمارە یەکت هەڵبژارد نیشانەی ئەوەیه تۆ کەسێکی ئارامیت و هەستی بڕوا بەخۆییت لە ئاستێکی بەرزدایه. تۆ لە هیچ لەمپەرێک ناترسیت. تۆ هەمیشە ئامادەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیان و بەخێرایی شکست ناهێنیت و کەسایەتییەکی بەهێزت هەیە.

 


٢-به هەڵبژاردنی خانمی ژمارە ٢ دەرتخستووە کە کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتیت هەیه و بەخێرایی لەگەڵ کەسانی دیکە پەیوەندی ئەگریت. هەندێک سادە و بێ ئەزموونیت و ئەم تایبەتمەندییه ئەبێته هۆی ئەوەی هەندێک جار وەک کەسێک دەربکەویت کە بیر لەبابەتەکان ناکەیتەوە. بەڵام بەم حاڵەشەوە ئامانجەکانت ڕوونن و بەگشتی کەسێکی خۆشحاڵی و بەردەوام زەردەخەنە لەسەر لێوتە.

 


٣-ئەگەر خانمی ژمارە ٣یت هەڵبژارد، دیارە کەسێکی شەرمنیت. به ئاسانی لەگەڵ کەسانی دیکە پەیوەندی ناگریت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ کەسێک ببیت بە هاوڕێ، بەباشی ئەتوانی کەسایەتی خۆتی بۆ ئاشکرا بکەیت. ژیانت به پێی پرەنسیت و پلانێکی تایبەته و حەزت لە کار و ئەرکی نەخوازراو نییه. 

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved