لە 22ی مانگی مەی دا "ناسر" بەربەستی دانا بۆ هاتوچۆی پاپۆڕەکانی "ئیسرائیلی" و ئیتر ئیزنی نەدا لە "گەروی تیران" کەڵک وەرگرن. ئەم ناوچەیە لە باری ستراتێژیکەوە زۆر گرنگ بوو، چون دەریای سوور ئەبەستێتەوە بە کەنداوی ئەقەبە. ناسر هێزێکی پاراستنی نارد بۆ ئەو شوێنە و یارمەتی لە شا حسەینیش وەرگرت کە پاشای "ئۆردۆن" بوو. هاوکات خەریک بوو کێشەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قووڵتر ئەبۆوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا " لیندن جانسۆن" هۆشداری هەر دووک لای داوە کە هیچ کامیان نابی دەست بکەن بە تەقە کردن و ئەبێ چاوەڕوانی هێزی ناونەتەوەیی بازرگانی دەریایی بن بۆ ئەوەی بێت و ئەم گەرووە بکاتەوە. ئەم پلانە هەرگیز بەکردەوە جێبەجێ نەکرا، بەڵام لە سەرەتای مانگی ژۆئەنی 1967، رێبەرەکانی ئیسرائیل دەنگیان دا بەوەی هێرشێکی بەرگرانە بکەنە سەر هێزە عەرەبەکان.
سەرچاوە: history
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure