6/11/2019 10:10 PM

سلێمانی شاری داهێنان و ئەدەب لە پێشانگایەكی وێنەییدا

بە دروشمی (سلێمانی شاری داهێنان و ئەدەبە) كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان لقی سلێمانی، بە هەماهەنگی  گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا، لە ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا پێشانگایەكی فۆتۆگرافی دەكاتەوەو ماوەی رۆژێك دەخایەنێت.

رۆژی  پێنجشەممە  14-11-2019 گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا بە هاوكاری سەرۆكی كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان لقی سلێمانی، لە ساڵیادی شاری سلێمانیدا هەڵدەسێت بە كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لە گەلەری ئەمنەسوركە كە لە سەعات 10:00ی بەیانی دەستپێدەكات و تا 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە دەربڕینی وەفایە بۆ شاری هەڵمەت و قوربانی و پیشاندانی رێز بۆ ئەو كەسایەتییانەی چەندین ساڵە لە پیشەو بوارە جیاوازەكاندا بۆ بەرەوپێشچوونی سلێمانی خزمەت دەكەن.

گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا لە یەكەم رۆژی پایزی ساڵی 2018 وە دامەزراوەو زیاتر لە 100 فۆتۆگرافەر ئەندامی گروپەكەیە، لە سەرەتای دامەزراندنیشیەوە چەندین گەشتی فۆتۆگرافی ئەنجامداوە بۆ ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و دەرەوە.

گروپەكە تائێستاش خاوەنی پێنج پێشانگای تایبەتی خۆیەتی، كە یەكێكیان پێشانگای فۆتۆگرافی خانمانی كوردستانی رۆژهەڵات و باشوور بە بەشداری 50 خانمی فۆتۆگرافەر بوو و بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵ و پێشانگای كردووە لە وڵاتانی  دەرەوە.

خاك - راگەیاندن و پەیوەندییەكانی گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved