نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار وه‌ك گه‌وره‌ترین بكوژ ئه‌ژمار ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌ساڵاچوو بێت و ره‌گه‌زیشی مێینه بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پیاوان له قۆناغی گه‌نجێتیدا زۆرتر پێویسته ئاگاداری رووداوه نه‌خوازراوه‌كان بن تا ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن. بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زیش شێرپه‌نجه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له دوای تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نی 40 ساڵی زۆرترین چانسی روودانی هه‌یه، ئه‌گه‌ریش تا ته‌مه‌نی 80 ساڵی له ژیاندا مایه‌وه، ئه‌وا كاتی ئه‌وه‌یه نیگه‌رانی سییه‌كان و دۆخی ده‌روونی بیت. مه‌رگ خاوه‌نی فۆرمێكی ئامارییه ناوه‌ندی ته‌ندروستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا،Centers for Disease Control and Prevention، سه‌رجه‌م داتاكانی په‌یوه‌ندیدار به هۆكاره‌كانی مه‌رگی دانیشتوانی ئه‌مریكای له نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2014 كۆكردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی بڕی داتاكان یه‌كجار زۆربوو، به‌ڵام شیكاران ئه‌م چانسه‌یان بوو كه توانیان كۆی ئاكامه‌كان له گرافیكێكی كاردانه‌وه خوڵقێنه‌ردا كۆبكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌توانرێت به‌دواداچوون بكرێت بۆ ره‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، نه‌ته‌وه‌و هۆكاری مردن. هه‌رچه‌نده ئه‌م داتا ئامارییه به‌رفراوه‌نه ته‌نها هۆكاره جیاوازه‌كانی مه‌رگی دانیشتوانی ئه‌مریكای له‌به‌رچاو گرتووه، به‌ڵام بێگومان ده‌توانێت بۆ وڵاتانی تریش جێی سه‌رنج بێت. نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه له سه‌ره‌كیترین بكوژه‌كانن له‌ناو سه‌رجه‌م هۆكاره‌كاندا، بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار یان "نه‌خۆشی شێوه‌ی ژیان" سه‌ره‌كیترین هۆكاری مه‌رگه، به شێوه‌یه‌ك كه 32%ی پیاوان و 33%ی خانمان به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. له پله‌ی دووهه‌مداو دوای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه سه‌ره‌كیترین هۆكاری مردنه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كان زۆرترین مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه له نزیكه‌ی ته‌مه‌نی 60 ساڵاندا (بۆ پیاوان 68 ساڵ) به‌ره‌وڕوومان ده‌بێته‌وه. زۆرینه‌ی هۆكاره‌كانی مردنی گه‌نجه‌كان ده‌ره‌كین سه‌باره‌ت به گه‌نجان به‌تایبه‌تی له ره‌گه‌زی پیاوان، زۆر پێویست ناكات نیگه‌رانی نه‌خۆشییه‌كان بن. له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ده‌بێت به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی 15 بۆ 35 ساڵان سه‌رجه‌م تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ خۆپاراستن له رووداوه ده‌ره‌كییه‌كان. به‌پێی ئاماره‌كان زۆرترین رێژه‌ی مه‌رگی گه‌نجان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رووداوه جیاوازه‌كان كه ئه‌م ئاماره تا ته‌مه‌نی 20 ساڵان بۆ 82% به‌رزده‌بێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه خانمان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ندا زۆرتر ده‌كه‌ونه‌به‌ر مه‌ترسی هه‌ڵسوكه‌وت و شێوه‌ی ژیانی ناته‌ندروست، چه‌شنی خواردنه‌وه‌ی كهول و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو له‌ئاكامدا ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه به‌شێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌رگی ئه‌وان له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌دا. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure