7/11/2019 11:07 AM

شەڕی شەش رۆژە بەشی دووەم - شەڕە گەورەکە دەستی پێکرد


لە 5ی ژۆئەنی 1967دا، هێزی بەرگری "ئیسرائیل" دەست ئەکات بە ئۆپێراسیۆنێک کە بەهاوکاری هێزی ئاسمانییەوە ئەنجام ئەدرێ بۆ هێرش کردنە سەر "میسر" ئەو رۆژە نزیکەی 200 فڕۆکەی شەڕکەر لەئیسرائیلەوە کەوتنە ڕی و بەشی رۆژئاوایان لە دوژمن پاک کردەوە و لە لای باکورەوە گەیشتنە سەر "میسر".
پاش ئەوەی توانییان بە شێوەیەکی لەناکاو "میسر" سورپرایز بکەن، هێرشیان کردە سەر 18 فڕۆکەخانەی جیاواز و نزیکەی لەسەدا 90 ی هێزە ئاسمانییەکانی میسر هەر لەسەر زەوی و بەر لەوەی تەرز ببنەوە خاپور کرد. پاش ئەمە ئیسرائیل پەرەی بەهێرشەکانیدا و پەلاماری هێزی ئاسمانی ئوردون و "سوریا" و "عیراق"یشیدا و زەرەری قورسی پێگەیاندن.
لەکۆتایی رۆژی 5ی ژۆئەن‌دا فڕۆکەوانەکانی "ئیسرائیل" کۆنترۆلی تەواویان بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد.
هەرچەند "ئیسرائیل" لە شەڕی ئاسمانیدا بەسەرکەوتن گەیشتبوو بەڵام شەڕکەرە تووڕەکانی بەرامبەر تا چەندین ڕۆژ دواتریش درێژەیان بەشەڕدا. شەڕی زەمینی لەمیسر لە5 ی ژۆئەن‌دا دەستی پێکرد. بەهاوکاری هێزی ئاسمانی و دەبابەکان و هێزی پیادە، ئیسرائیل توانی بچێتە ناو نیمچەدورگەی سیناەوە و تەنانەت تا "کەناری غەزە"ش رۆیشت.
هێزەکانی میسر لە سەرەتاوە خۆراگرییەکی قارەمانانەیان ئەنجام دا، بەڵام دواتر کە ژەنەڕاڵ " عەبدول حەکیم" فەرمانی پاشەکشێی گشتی دەرکرد، ئاڵۆزی کەوتە نێوانیانەوە.  لەماوەی چەند ڕۆژی دواتردا هێزەکانی "ئیسرائیل" کەوتنە شوێن هێزەکانی "میسر" و خەسارێکی زۆریان پێگەیاندن.
لە 5 ی ژوئەن‌دا شەڕ لە بەرەیەکی تریشەوە دەسی پێکرد ئەویش کاتێک بوو کە وڵاتی"ئوردون" ئەم هەواڵە هەڵەیەی بەدەست گەیشت کە "میسر" سەرکەوتووە. وڵاتی "ئوردون"یش دەستی کرد بە گوللەباران کردنی شوێنە ئیسرائیلیەکان لە ئورشەلیم. ئیسرائیلیش وەڵامێکی زۆر تووندی دایەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئورشەلیم و بەندەری رۆژئاوادا.
لەرۆژی 7 ی ژوئەن‌دا هێزەکانی ئیسرائیل شاری کۆنی ئورشەلیمیان داگیرکرد و لەلای دیواری بەشی رۆژئاوایی کردیان بە جەژن.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved