7/11/2019 12:06 PM

"لەیدی گاگا" بۆ جارێکی‌تر ڕوو ئەکاتە سینەما

 

لەیدی گاگا لە دووهەمین ئەزموونی سینەمایی خۆیدا بە نیازە لە فیلمێکی "ریدلی سکات"دا کە تا ئێستا ناوی بۆ دانەنراوە، دەور بگێڕێت. ئەم ئەکتەر و گۆرانیبێژه ئەمریکییه یەکەم جار لە درامایەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت به ناوی "چیرۆکی ترسناکی هۆتێل" و بەم هۆیەوە خەڵاتی گۆڵدنی گڵابی باشترین ئەکتەری ژنی ئەم درامایەی وەرگرت. ئەم خانمه هونەرمەندە لە 2016دا بوو به کاندیدای خەڵاتی ئۆسکاری باشترین گۆرانیێژ بۆ فیلمی" Hunting Grund". ئەم گۆرانیبێژە 4 تۆماری گینەس دەستەبەر کردووە و 9 جاریش خەڵاتی گرامی بەدەست هێناوە. گاگا پاش مایکڵ جاکسۆن یەکەم کەسە کە لە فەیسبووکدا زیاتر لە 10 میلیۆن کەس فۆلۆوێری هەیه.
لەیدی گاگا بە نیازە لە دووهەمین ئەزموونی سینەمایی خۆیدا لە فیلمێکی "ریدلی سکات"دا دەور بگێڕێت. ئەم فیلمە لە کۆمەڵێک رووداوی راستەقینە بەرهەم دێت و لەوێدا لەیدی گاگا رۆڵی "پاتریسا رجیانی" ئەبینێت، واته هاوسەری پێشووی "مائۆریتسیۆ گۆچی" کە نەوەی دامەزرێنەری ئەم مارکە بەناوبانگەیە (GUCCI). رجیانی لە 1995 و لە کاتی  کوشتنی هاوسەرەکەیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر ئەکرێت و سزای 18 ساڵ زیندانی بۆ دەرئەچێت. رجیانی کە بەهۆی ئەم کارەوە پێی ئەگوترا "بێوەژنی ڕەش" لە 2016دا لە زیندان ئازاد کرا.
لەیدی پاش ئەوەی لە فیلمی "ئەستێرەیەک لەدایک بووە"دا ڕۆڵی گێڕا و بوو به کاندیدای خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمه ئەکتەر، بۆ ئەم فیلمەش کە دەهێنەرەکەی "ریدلی سکات"ـە هەڵبژێردرا.

سەرچاوە: bbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved